فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا شەنگالیان بۆردوومان کرد

ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا ناحیەی خانەسۆری شەنگالیان بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکە کاتژمێر ١٠ و ٥٠ خولەک ئەنجامدراوە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی کردووەتە ئامانج.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانەوە ڕانەگەینراوە.

٤ی ئەم مانگەش ناحیەی خانەسۆر لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا و لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤان شەهید بوون.

ف.ق