فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سووریا خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا بۆردومان دەکەن

فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا وسووریا خالە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا لە شێرمەخار وئیدلب بۆردومان دەکەن.

تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە کوژراو بریندارەکانی سەربازانی سوپای تورک بەردەست نییە. فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێنەوە.

خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورک لە ناوچەی مۆرەکێ  لە ڕۆژی ٢٠ی ئابەوە لەلایەن رووسیا و سووریاوە گەمارۆدراوە.

هێزەکانی رووسیا و ڕژیمی سووریا شەش ڕۆژ پێش ئیستا خاڵی چاودێری سوپای تورکیایان لە ناوچەی حەیشەتان کردبووە ئامانج.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەم بۆردومانانە دوای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ رووسیا ئەنجامدراوە.

ک-ش