فۆزا یوسف: وتەکانى ئەسەد خۆکوژیى سیاسییە

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەى هاوسەرۆکایەتیى پەیەدە لەبارەى ئەوەى، کە ئەسەد وتبوی "دۆزی کورد خەون و خەیاڵە" رایگەیاند "ئەو قسەیە، بۆ تەواوکردنی ئەو قسەى ئەردۆغانە، کە دەڵێت 'تۆ بیری لێنەکەیتەوە نییە'. هەر دوکیان لە خاڵی نکۆڵیکردندا گەیشتنەوە یەک.

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەى هاوسەرۆکایەتیى پەیەدە لەبارەى ئەوەى، کە ئەسەد وتبوی "دۆزی کورد خەون و خەیاڵە" رایگەیاند "ئەو قسەیە، بۆ تەواوکردنی ئەو قسەى ئەردۆغانە، کە دەڵێت 'تۆ بیری لێنەکەیتەوە نییە'. هەر دوکیان لە خاڵی نکۆڵیکردندا گەیشتنەوە یەک. پەیامە بۆ ئەوەی وەرن ئێمە لە دژی کورد ببین بە یەک".

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەى هاوسەرۆکایەتیى پارتی یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە) لە بەرنامەیەکى تایبەتدا لە کەناڵی ئاسمانیى رۆناهی تیڤی دا شیکاریى بۆ قسەکانى بەشار ئەسەد سەرۆک دەوڵەتى سوریا کرد، کە وتبوی کورد نییە.

فۆزا یوسف لە رۆناهی تیڤی دا وەڵامی پرسیارەکانى محەمەد سەیدی دایەوە و سەرنجی خستەسەر ئەم بابەتانە:

"لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا هیچ مێزێک نییە، بەڵام ئەو مێزەش، کە هەیە و بە هۆی ئەوەوە هەموان لەسەر زەویدان ئەو هەموو شەڕ و ناکۆکییانە روودەدەن. هەموو مێزەکانى ئێستا لەسەر یەک قاچ دروستکراون و یەکپارێزی (یەک زمان، یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت، یەک ئاڵا و ... هتد) دەسەپێنن.

ئەو قسەیەى ئەسەد کردویەتى دووبارەکردنەوەى قسەکانى پێشووترن. ئێمە ئەو قسە و لێدوانانە لە نزیکەوە دەناسین. هۆکاری شەڕی ٩ ساڵەى سوریا بۆ ئەو عەقڵییەت و رەفتار و نزیکایەتییە دەگەڕێتەوە.

سیاسەتێکى دۆڕاو، داتەپیو و مایەپوچانەیە

لایەنێکى ئەو لێدوانانە پەیوەندیی بە تورکیاوە هەیە. بە هۆی فۆبیای کورد لە تورکیا لەگەڵ تورکیا تاوەکو ئاستێک رێککەوتن، رێککەوتوون پێکەوە لە کوردان بدەن. ئەوەش سیاسەتێکى زۆر کلاسیکییانەیە و سیاسەتێکى دۆڕاو، داتەپیو و مایەپوچانەیە. ئەو سیاسەتە چارەسەری بۆ سوریا نایەنێت.

لەو لێدوانەدا دەوترێت کێشەى ئەرمەنی، سوریانی، کورد، دورزی و سوننە نییە. ئێ باشە ئەگەر هیچ کێشەیەک نییە بۆ سوریا گەیشتووەتە ئەم دۆخە؟

پەیامە بۆ ئەردۆغان و دەڵێت، وەرە پێکەوە نکۆڵی لە کوردان بکەین

بەو شێوەیە کێشەکەیان نەبینی، نکۆڵییان لێکرد و ئەوەش بە دوایى خۆیدا سیاسەتى خۆکوژی دەهێنێت. بەو شێوەیە نزیکبوونەوە لە کێشەیەک بە زۆری دەبێتە هۆی دەستێوەردانى دەرەوە و دەبێتە هۆی ئەوەى سوریا بکات بە عێراقی دووەم ئەو لێدوانەش لە ئومێدی چارەسەری زیاتر، ئاماژەى نیگەتیڤبوونی لێدەکەوێتەوە.

دەبێت هەموو کەس بەرپرسیارانە نزیک بێتەوە

ئەگەر گەلێک نکۆڵیی لێبکرێت، ئەو کاتە ئەو گەلە مافی بەرخودانی هەیە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە، کە سوریا بەرەوە دۆخێکى زۆر خراپتر لەوەى ئێستای بڕوات. دەبێت ئەوەش بۆ ئەو قسەیە لەبەر چاو بگیرێت. دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە نزیک بینەوە.

ئەوەى لە سوریا بووە هۆی ئەوە هەزاران کەس بمرن و ملیۆنەها کەس ئاوارە ببن چی بوو؟ ئەو نکۆڵیکردن و ئینکارە بووە هۆی راپەڕین. ئەو راپەڕینە لە کوێوە دەستیپێکرد؟ لە درعا دەستیپێکرد. لەوێش نکۆڵی لە بوونی گەلی عەرەب هەبوو. دیارە کێشەکان بە لێدوانى لەوشێوەیە چارەسەر نابن.

کورد بە درێژایی مێژوو لێرەن

کورد لە هیچ شوێنێکەوە نەهاتوون. کورد لەسەر ئەم خاکە بوون و لێرە لە دایکبوون و گەورە بوون. بزانن رەگ و ریشەمان چەند لە قوڵایى ئەم خاکەدایە، با ئەوە مێژووناسان خۆیان باسی بکەن. رەگ و ریشەى هەموومان لە مێژووی میزۆپۆتامیادایە. ئێمەش هەرگیز نەمان وتوە، ئەمە هی ئێمەیە. ئێمە لەسەر بنەمای گەلان دەجوڵێینەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین ئەوەى یەکێتیى سوریا دروست دەکات هەر ئەم گەلانەن.

ئێمە نە ئەمریکامان بانگ کردووە و نە رووسیاش

ئێمە بۆ چارەسەریی دیموکراتیک تێدەکۆشین. پێش ئەوەى ئەمریکاش بێت ئێمە باسی چارەسەریی سیاسی و یەکێتیى سوریامان کردبوو. ئێستاش هەر هەمان شت دەڵێینەوە. کاتێک ئێمە بەرەوپێش دەچووین و زۆرێک لە ناوچەکانمان ئازاد کرد هەر هەمان شتمان وتەوە. کاتێک تورکیای داگیرکەریش هات، هەرمان شتمان وتەوە.

ئێمە هیچ هێزێکمان لە دەرەوە بۆ سوریا بانگ نەکردووە. ئەگەر رژێمى سوریا لە دژی داعش شەڕی بکردایە ئەمریکا نەدەهات. بۆ نمونە، لە شەڕی کۆبانێ دا داعش بە تانکی سوریا شەڕی لە دژی کۆبانێ دەکرد. هۆکارەکەى چی بوو؟ چونکە ئەوان لە دژی داعش بەرەنگارییان پێنەکرا و تانکەکانیان کەوتە دەست داعش و داعیشیش بەو تانکانە هێرشی کردە سەر ئێمە.

کاتێک ئێمە خۆڕاگری و بەرەنگاریمان دەکرد ئەسەد لە کوێ بوو؟

ئێمە نەبووینە هۆی ئەوە، کە ئەمریکا، یان رووسیا بێن بۆ ئێرە. هەمان شت هەر بۆ تورکیاش دروستە. بەڕێز بەشار ئەسەد ئیدعا دەکات، کە ئێمە لە دژی تورکیا یەک گولـلەشمان نەتەقاندوە. بەراستى ئەو قسانە بۆ مرۆڤ زۆر جێگایى سەرسوڕمانن...

ئێمە لە عەفرین ٢ مانگ خۆڕاگری و بەرەنگاریمان کرد هەزاران شەهیدمان دا. لە خاڵی سفر لە سەرێکانی نزیکەى ٥٠٠ شەهیدمان داوە. ئێمە وەک ئەمڕۆی ئیدلب یەک فڕۆکەى سوریامان نەبینی. ئێمە لە دژی داعش ١١ هەزار شەهیدمان داوە، بەڵام بە ئاسانى دەڵێن، ئێمە یەک گولـلەمان نەتەقاندووە.

بەرخودانى ئێمە نەبوایە شام (دیمەشق) دەبووە پایتەختى داعش

ئەگەر بەرخودانی ئێمە نەبوایە، ئەمڕۆ شام پایتەختى ئەبوبەکر بەغدادی یان پایتەختى دەستەى تەحریری شام دەبوو. ئەگەر بەرخودانى ئێمە نەبوایە، هەر چۆن رەقا و دێرەزۆر گیران بەو شێوەیەش شام دەگیرا.

ئەوەى زۆر بۆ مرۆڤ دەبێتە جێگاى هەڵوەستەکردن ئینکارکردنە، دەبێت لەو بابەتەدا مرۆڤ هەستیار بێت. دەبێت عەقڵییەتی بەرپرسیارانە بکەوێتەکار. دەبێت مرۆڤ خۆی لە لێدوانى لەو شێوەیە دووربخاتەوە".

ژ.ت