فۆزا یوسف: پێویستە گەلی کورد بەرانبەر هێرشەکان مافی ڕەوای خۆی بەکاربهێنێت

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ناڕەزایی بەرانبەر بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کەمپی پەنابەرانی مەخموور و شەنگال دەربڕی و وتی،"پێویستە گەلی کورد مافی رەوای خۆی بەکاربهێنێت."

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ل بەرنامەیەکی ڕۆناهی تی ڤی دا قسەیکرد و وتی،" پێویستە هەموو گەل، هەموو کوردێک و دۆستەکانیان لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپان، هەستنە سەرپێ و لەدژی ئەم هێرشانە چالاکی دیموکراتی و بەرخۆدان ئەنجام بدەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هێرشانە نە تەنها لەسەر شەنگال و مەخموور، بەڵکو هێرشێکە لەسەر هەموو گەلی کورد و هەموو گەلی کورد بانگهێشتی ئەوە دەکەم کە مافی ڕەوای خۆیان لەدژی هێرشەکان بەکاربهێنن.

ف.ق