فەرمانداریەتی-نەپەگە: خوێنی هەڤال وەلات لە سەرعەرد نامێنێتەوە

فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە'، یادی فەرماندەی هەپەگە-ی ئەیالەتی خەرزانێ-ی "وەلات گەڤەر-ی " کردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد.

 

فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە' بە بیری هێنایەوە کە فەرماندەی گەریلا وەلات گەڤەر لە چەندین هەرێم تێکۆشاوە و ئەم پەیامەی دا

لە ٣٦هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی مانگرتن هەتا مردن لە ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ، لە کەسایەتی هاوڕێ کەمال پیر، محەمەد خەیری دوورمووش، عاکیف یلماز و عەلی چێچەکدا، ئێمە یادی هەموو شەهیدانی شۆرشگێڕی خۆمان بە ئەمەکەوە  دەکەینەوە و بە ڕێزداریەوە سەری خۆمان لەئاست یادکردنەوەیاندا دادەنەوێنین. نەمرانی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕیی کە بە حەقی قەرار-ەوە دەستیپێکرد و بە شەهیدانی ١٤ی تەموز بەردەوامیی پێدرا، وەک خوڵقێنەری  ڕۆحی فیدایی بوونە بڕیادەری گەشکردنەوە و سەرخستنی بەرخۆدان.

لە دژی شەڕی سڕینەوە و نکۆڵیکەری پیلانگێڕی کۆماری تورکیا لە کوردستان، وەک تەڤگەر و گەل، بە قوربانی گەورە و بە بەها بەرخۆدان دەکەین. ئەم بەرخۆدانەی ئێمە گەشتووەتە ئاستی لوتکە. کارێکی ئاسان نەبوو کە ئێمە لە بارودۆخی گەلێکی کۆیلە و بێ ناسنامە و بێ داهاتووە  ڕزگار ببین و ببینە گەلێک کە لەلایەن تەواوی گەلانی جیهانەوە دەناسرێت و حورمەتی لێ دەگیرێت. لەم کاتەدا کە شەڕی سڕینەوە و نکۆڵیکردن لەدژی کورد بە سەختی بەردەوامە، تەڤگەرەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، لەناو هەر شەرت و مەرجێکدا خاوەنداریی لە تێکۆشانی ئازادیی دەکەن و ئەمەش وەک سەرچاوەیەکی گەورەی هیوا و ڕزگاریی دەبینن.

تێکۆشانی ئێمە کە ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر لە ئازادی نزیک دەبێتەوە، بێگومان بە سایەی شەهیدە قارەمانەکانمانەوە کە گیانی خۆیان بەختکردووە گەشتووەتە ئەم ئاستە، شەهیدان ئەوەیان پێشخست و بەشداری ناو کاروانی نەمران بوون. بەسایەی خوێنی هەزاران شەهیدی قارەمانمانەوە، ڕاستی تێکنەچوونی تێکۆشانی ئێمە جێگیر بووە و سەلمێندراوە. ئەگەر گەل و تەڤگەررێک خاوەنی گیانبەختکردوان بێت، ئەو تەڤگەرو گەلە تێک ناچێت و کەس ناتوانێت لەبەردەم ئازادی ئەو گەل و تەڤگەرەدا خۆی بوەستێتەوە. پەکەکە ئەوەی سەلماندووە، لەبەرئەوە حزبی شەهیدانە. بۆ دڵسۆزی بۆ شەهیدان خاوەنی بڕیارە کە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەسەربخەن. قوربانیەکانی ئەم ئامانجەش زۆر گران و بە بەهایە. هاوڕێکانمان کە لە ماڵئاوایی دۆزی ئازادیدا شەهید دەبن، وەک تەواوی نرخ و بەهاکانی ئێمە، سەرچاوەی سەرەکی هێزی ئێمەن. گەل و تەڤگەرەکەمان کە پشت بە هێزی شەهیدان دەبەستن، هێرش لە کوێوە دێت با بێت، قوربانیەکانی چی دەبن با ببن، بەڵام ئێمە لە ئامانجی خۆمان پاشگەزنابینەوە. فاشیزم بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ڕێگە لە ڕاستی گەلێک بگرێت کە بە شەهیدەکانی خۆی سەربەرزە.

ئەگەر ئەوەی گەلێک دەیکات کە هەرگیز تێکنەچێت منداڵەکانیسیان دەبێت فیدایی بن. خاوەنداریەتی کردن لە شەهیدان شکۆمەندی گەلەکەمانە.

خوێنی شەهیدان لە هەر بستێک خاکی کوردستاندا ڕژابێت، لەو شوێنە ژیانی نوێ و ژیانەوە دروست بووە. گەلەکەمان لە گەڤەر کە بە شەهیدەکانی یەکێکە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان و وڵاتپارێزیی و لە تێکۆشانی ئێمەدا بە قوربانیەکانی خۆی هەمیشە بووە بە خاوەنی ڕۆڵێکی دیاریکەر و یەکلاکەرەوە، ئێستاش فەرماندەیەکی تری قارەمان و بە شکۆی خۆی هاوڕێمان وەلات گەڤەر، بەشداری کاروانی شەهیدان کرد.

لە چەندین هەرێم فەرماندە بووە

هاوڕێ وەلات لە تەمەنی گەنجێتیدا، ساڵی ١٩٩٣ بەشداری نێو ڕێزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بووە و ماوەیەکی دوورودرێژ لە ناوچەکانی شەڕدا، بە فیداکارییەکی گەورەوە بە ئەرک و کاری خۆی هەستاوە. لە ڕۆژی بەشداریبوونیەوە لە ناو ڕیزەکانی تێکۆشان هەتا دواین ڕۆژ، ڕۆڵەیەکی بەئەمەکی  گەلەکەی بووە و شەڕڤان و فەرماندە و هاوڕێ و کادیرێکی پێشکەوتووی حزبەکەی خۆی بووە. لە باشوور هەتا باکوور، لە ڕۆژهەڵات هەتا ڕۆژئاوا، لە زاگرۆس هەتا ئامەد و خەزان، لە هەر چوار بەشی کوردستان بوو بە خاوەنی خۆشەویستییەکی گەورە و جێگەی خۆی لە دڵی گەل و هاوڕێکانی خۆیدا کردەوە. لەکاتی ئەرکی شەڕڤانیەتی خۆیدا هەتا ئەرکی لەناو ئەنجومەنی سەربازیی هەپەگەدا، هەموو ئەرک و کاری خۆی بە بێ کەموکوڕیی و بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بە جێ هێناوە. هاوڕێ وەلات جگە لە سەرکەوتن شتێکی تری پەسەند نەدەکرد و لە ژیانی خۆیدا گرنگی بە تێکچوون نەداوە. لە هەر هەرێمێک کە لێی مابێتەوە، فەرماندەیەکی نموونەیی و گەورەی سووپاکەی خۆی و حزبەکەی بووە. بوو بە کادیرێکی پێشکەوتووی سەرکەوتوو کە ترسی دڵی دوژمن بوو. بە ڕەنج و هەڵوێستەکانی جێگەیەکی گەورەی لە دڵی گەلەکەیدا گرت و فەرماندەیەکی نموونەیی هاوڕێکانی بوو.

هاوڕێ وەلات کە بە کەسایەتی حزبیی خۆی، بە هەڵوێستی دڵسۆزانە و زەحمەتکێشی خۆی لە پێشەوە بوو. دواین ئەرکی فەرماندەیی خۆی لە ئەیالەتی خەرزان، بە هەڵوێستی پێشەنگانەی خۆی بە جێهێنا.

کادیری پێشکەوتووی پەکەکە بوو کە لە بەرزترین ئاستدا پێناسەی وڵاتپارێزیی دەکرد

هاوڕێ وەلات لە دژی کۆمەڵکوژیی، مردن، ئەشکەنجە و ستەم کە لە تەواوی مێژوودا لەسەر گەلەکەمان سەپێندراوە، هەمیشە بە حرس بوو. تۆڵەکردنەوەی مێژوویی لە دوژمنیش وەک قەرزێک لەسەر خۆی دەبینی. هاوڕێ وەلات بە تایبەتیی لە نۆکەریی و خیانەت خۆش نەدەبوو، بەڵکو وەکو دوژمنی هەرە گەورەی دەبینین. هاوڕێ وەلات لەدژی نۆکەر و خیانەتکاران بە شێوەیەکی بێ ئامان تێکۆشاوە و کادیرێکی پێشکەوتووی پەکەکە بوو کە بە دروشمی 'لە کوردستان جێگەی نۆکەر و خیانەتکاران نابێتەوە' لە بەرزترین ئاستدا، تەمسیلی وڵاتپارێزیی دەکرد.

ڕۆڵەی بێ وێنەی گەلەکەی بوو

گەلی وڵاتپارێز و بەشەرەفی گەڤەر، بە هاوڕێ وەلات سەربەرز بن. بەختەوەرییە بۆ ئێوە کە خاوەنی ڕۆڵەیەکی بوێرن کە بۆ گەلەکەی خۆی ژیاوە، لە ماڵئاوایی ئازادی گەلەکەی خۆیدا لەهەموو شوێنێک بە بێ ترس شەڕی کردووە و گیانی خۆی فیدا کرد. هەروەها بۆ ئێوە بەختەوەرییە کە ئێوە خاوەنی هاوڕێیەکی وەهان کە هەموو کەس دەیەوێت ببێتە درێژەپێدەری ڕێبازەکەی. ئەو تەنها ڕۆڵەی گەڤەر نەبوو. بەڵکو ئەو ڕۆڵەی بێ هاوتای تەواوی گەلی کورد بوو.

وەک هاوڕێ تێکۆشەرەکان، وەک نوێنەرانی فەلسەفەی 'دڵسۆزی بۆ شەهیدان وەک سەلماندنی مرۆڤایەتیی دەبینین'، وەک هاوڕێکانی ترمان کە شەهید بوون، ئێمە هاوڕێی خۆمان، هاوڕێ وەلات لەبیرناکەین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانێکی بە شکۆ بکەین کە ئەویش بەشداری نێو کاروانی نەمران بکەین. خوێنی هاوڕێمان وەلات لە سەر عەرد نامێنێتەوە. ئێمە سەرەخۆشیی لە بنەماڵە سەربەرز و تەواوی گەلی گەڤەر و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.

ک-ش