فەرماندەی یەپەژە: شانە شاراوەکانی داعش تێکدەشکێنین

رۆناهی حەلەب فەرماندەی یەپەژە لەبارەی شانە شاراوەکانی داعش-ەوە وتی: "لە هەر کوێیەک بن ئەو چەتانە دەدۆزینەوە و لە ئۆپەراسیۆنی خۆمان بەردەوام دەبین".

دوای ئەوەی دێرە زۆر رزگار کرا هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە دژی شانە شاراوەکانی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کرد.

قەسەدە لە ماوە دوو رۆژدا چەندین چەتەی دەستگیر کرد و دەستی بەسەر توونێل و جبەخانە شاراوەکانیان دا داگرت.

یەکێک لەو فەرماندانەی یەپەژە رۆناهی حەلەب بوو، کە ماوەیەکی درێژ لە حەلەب بەشداری شەڕی کرد و ئێستاکە لە دێرەزۆر بەشدارە لە هەڵمەتی پاککردنەوەی هەرێمەکە لە داعش و لەسەر ئەو بابەتە قسەی کرد.

"لە باغۆز کۆتاییمان بە بوونی داعش لە رۆژئاوا هێنا"

حەلەب وتی: "هەڵمەتی دێرەزۆریش بۆ ئێمە هەم سەختە و هەم گرنگیشە. هەرێمێکە کە زۆربەی چەتەکان تیایدا بەشداری شەڕ رۆژئاوایان کردووە. لە دژی ئێمە شەڕێکی زۆر چەپەڵیان کرد. لەگەڵ ئەوەشدا لە باغۆز هەم لەڕووی جبەخانەوە، هەم بەسەر رووبەرێکى بەرفراواندا سەردەستبوون.. لە شەڕی ساڵانی دواییدا لە باغۆز چەندین بنکە و تونێل و شوێنى نهێنییان دروستکرد. ئەوان لە باغۆز دەستیان پێکرد، بەڵام ئێمە لە باغۆز کۆتاییمان بە داعش لە رۆژئاوا هێنا. یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە لە باغۆز بەرخۆدانێکی مەزنیان نیشانیان دا. هەڵمەتەکە هێشتا تەواو نەبووە، بیروباوەڕی چەتەکان هێشتا شاراوەیە. خۆیان وەکو سڤیل نیشان دەدەن، بۆ نمونە ریش و قژی خۆیانیان کورت کردووەتەوە و جلوبەرگی سڤیلیان لەبەر کردووە و بەم شێوەیە بەرنامەیان هەیە کە بیروباوەڕە چەپەڵەکەیان سەرلەنوێ بڵاو بکەنەوە. دەیانەوێت سەرلەنوێ خۆیان لە دژی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە رێکبخەنەوە. بێگومان ئەوەیان بۆ ناچێتەسەر و هێزەکانیان لە باغۆز تێکشێنرا و هێزەکانمان سەرکەوتن و گەیشتنە ئامانجەکانیان. هێزەکانمان لە باغۆز جێگیر بوون و کەوتنە سەنگەرەکانەوە و گەلیش ورەیەکی مەزنیان لێ وەرگرت، چونکە لە زوڵمی داعش رزگاریان بوو و زۆر دڵخۆش بوون.

"گەلی باغۆز حەساوەتەوە"

لەوانەیە سێ بەشی گەلی هەرێمەکە لەگەڵ چەتەکان کاریان کردبێت، بەڵام بە زوڵم و زۆرداری گەلیان ناچار کردبوو کاریان لەگەڵ بکەن. کاتێک قەسەدە و یەپەژە گەیشتنە باغۆز گەل حەسایەوە و هەناسەیەکى بە بەردا هاتەوە، بەڵام هێشتا شانەی شاراوەی داعش لە هەرێمەکەدا ماون. دوای هەڵمەتی باغۆز سەرکەوتنێکی مەزنمان بەدەستهێنا، بەڵام چ لەناو گەل خۆیان حەشار دابێت یان لە دەرەوە، لە هەر کوێیەک بن ئێمە دەیاندۆزینەوە و لە ئۆپەراسیۆنی خۆمان بەردەوام دەبین و  ئۆپەراسیۆنەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامن".

"هەمیشە ئامادەین بۆ پاراستنى گەلەکەمان"

فەرماندە رۆناهی حەلەب وتیشی: "ئیتر گەل دەرگا بە رووی ئێمەدا دەکاتەوە" و ڕایگەیاند، "شانە شاراوەکان هەڕەشە لە گەل دەکەن. ئەو هەڵمەتە کە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ / ٢٥ی بانەمەڕ دەستمان پێکرد بە بەرخۆدانی بەردەوامە. بەشێکی زۆری جبەخانە و شانەی شاراوەمان دۆزییەوە و هەڵمەتەکەشمان بەردەوام دەبێت و هێزەکانمان هەمیشە ئامادەن بۆ پاراستنى گەلەکەمان.

بۆ نمونە هەڤاڵان شوێن و گۆڕەپانەکەى داعشیان بۆ ئێمە، واتە هەڤاڵانی ژن هێشتەوە. ئێمەش دەستمان بە ئۆپەراسیۆنەکە کرد. بەڕاستیش ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو. یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە لە شوێنەکانی داعشەوە هەتا شەدادێ لە سنوورەوە هەتا باغۆز پێشڕەویان کرد و شانە شاراوەکانیان تێکشکاند".

ر.م