فەرماندەیەکی نەمر: بەرخۆدان تۆڵهڵدان

بەرخۆدان تۆڵهلدان لە ساڵی ٢٠١٥ دا شەهید بوو. لەگەڵ گەلەکەی جێی خۆی گرت. لە ئیستاشدا وەک نەمرێک بۆ کۆمەڵگای ئێزدی بووەتە ڕۆناکییەک.

بەرخۆدان تۆڵهلدان (عەدنان سلێمان) لە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٥ لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەبەشە بوو. تۆڵهلدان بۆ کردنەوەی دەرچەیەکی مرۆڤی لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە لە نێوان ڕۆژئاوا و شەنگالدا بۆ ڕزگاری گەلەکەی لە کۆمەڵکوژی تێکۆشانێکی گەورەی کرد.

تۆڵهەڵدان لە گوندی گرزەرکی شەنگال لەدایکبووە و دوای خوێندنی سەرەتایی بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی خێزانەکەی دەستی بە کار کرد. تا ٣ی ئابی ٢٠١٤ سەربازی کرد. لەگەڵ فەرمانی ٧٣ جگە لە دوو برای هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەکەونە دەستی چەتەکانی داعش، بۆ ئەوەی گەلەکەی لە کۆمەڵکوژی ڕزگار بکات ڕوو لە چیای شەنگال دەکات.

'تەنها پەکەکە فریامان کەوت'

تۆڵهلدان لە یەکەمین کۆبوونەوەی یەبەشەدا ڕایگەیاند، تا ئێزیدخان ئازاد نەبێت، نابێت دەست لە تێکۆشان هەڵبگرین، بۆ ئازادی ئێمە و خاکەکەمان جگە لە پەکەکە هیچ دەوڵەت، حکومەت و هێزێکی تر دەستی هاوکاری درێژ نەکرد. جگە لە هەڤاڵان هیچ کەسێک هاواری گەلەکەمانی نەبیست. هاتن لە چیای شەنگال شەهید بوو.

تۆڵهلدان لە کۆبوونەوەیەکی تری گەلدا ئاماژەی بەوەکردبوو، شەنگال پێشتریش شەنگال بوو، بەڵام ئێستا شەنگالێکی جیاوازە. هێزێک کە شەنگال بپارێزێت نەبوو، ئێستا یەبەشە هەیە. سەیری چیای شەنگال بکەن، یەبەشە و ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن دەبینن. لە چیای شەنگال جگە لە هەڤاڵان هیچ کەسێک نە دەوڵەت، نە حکومەت و هیچ هێزێک بۆ هاوکاری نەهات. بەڵام لە ئێستادا هێزێکی گەورە بۆ پاراستنی ئێزیدخان هەیە، ئەویش یەبەشەیە.

'پێویستە گەنجان نەمری هەڵبژێرن'

لە ناو سنوری کام دەوڵەت بێت، لە کوێ دەژین جیاوازی نییە، بانگەوازیم بۆ هەموو گەنجی ئێزدی ئەوەیە کە وەرن و لە ناو ڕیزەکانی یەبەشەدا لەدژی چەتەکان تێبکۆشن. وەرن خاوەنداری لە خاکەکەمان بکەین. ئەمڕۆ ئەگەر بۆ خاکی شەنگال بمرین، دەبینە شەهید. ئەگەر لەم ڕێگایەدا شەهیدبوون هەبێت، دەبینە نەمر. پێویستە هەموو گەنجانی ئێزیدخان نەمری هەڵبژێرن.

شەڕڤانانی یەبەشە / یەژەشە بۆ ئەوەی لەسەر ڕێچکەی یەکەمین فەرماندەی یەبەشە خەبات بکەن، لە ئەکادیمیای شەهید بەرخۆدان تۆڵهڵدان پەروەردە دەکرێن.

ف.ق