قه‌سه‌ده‌ باغۆزی به‌ته‌واوی ڕزگار كرد

قه‌سه‌ده‌ گوندی باغۆزی به‌ته‌واوی ڕزگار كرد. هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وامه‌. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا قه‌سه‌ده‌ لێدوان بدات.

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) گوندی باغۆزی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆریان به‌ته‌واوی له‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.

هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كه‌ له‌ پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا قه‌سه‌ده‌ لێدوان بدات.

s.m