قه‌سه‌ده: گوندی بۆخازی سه‌روو به‌ته‌واوی ڕزگار كرا
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گوندی بۆخازی سه‌روو به‌ته‌واوی ڕزگار كرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گوندی بۆخازی سه‌روو به‌ته‌واوی ڕزگار كرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا ئاشكرا كرد.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی بۆخازی سه‌روو
پاش شه‌ڕی ٣ ڕۆژ، گوندی بۆخازی سه‌روو به‌ته‌واوی ڕزگار كرا. له دوای ڕزگاركردنی، هێزه‌كانمان خه‌باتی پاككردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، له خه‌باتی پشكنیندا، تۆپێكی هاوه‌نی ١٢٠مم كه بۆ ته‌قاندنه‌وه دانرابوویه‌وه، دۆزرایه‌وه و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئێمه‌وه ته‌قێنرایه‌وه. تێرۆریستانی چه‌ته‌ی داعش زۆر تۆپی هاوه‌نیان هاویشتنه نزیك خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌پێكا. دواتر هێزه‌كانمان به مووشه‌ك تۆپبارانی بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كرد.
له دوای ڕزگاركردنی، شه‌ڕڤانان چاودێری جموجۆڵێكی گه‌وره‌ی تێرۆریستانی داعشیان له‌م ناوچه‌یه‌دا كرد له كاتێكدا خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه‌یان به هاوه‌ن تۆپباران ده‌كرد. ٤ تێرۆریست هه‌وڵیان دا به دزی بێنه خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانمان، شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانیان دایه‌وه و تێرۆریستان ناچار بوون بكشێنه‌وه. له هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان تۆپباران كرد و ٤ تێرۆریست كوژران.
هێزه‌كانمان به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌م به‌ره‌یه به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی. به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان ٦ تێرۆریست كوژران. لێره‌دا چه‌كێكی جۆری بی كه‌ی سی، ١ ئاڕ پی جی و ٥ ته‌رمی تێرۆریست كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
به‌ره‌ی حه‌جین
شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌م به‌ره‌یه ٢ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ته‌واوی ئه‌و ئه‌و شوێنه‌یان پاككرده‌وه كه ڕزگاریان كردبوو. هه‌روه‌ها خه‌نده‌ق و تونێله‌كانی چه‌ته‌كانیان تێكدا و ١٥ خاڵیان ده‌ستنیشان كردن. هه‌روه‌ها چه‌كی كڵاشینكۆف كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان. له پێكدادانه‌كانی شه‌ڕڤاناندا مینێك كه چه‌ته‌كان دایان‌نابوو، ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێك شه‌هید بوو و ٥ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
ئاماری ڕۆژ:
١٠ تێرۆریست كوژران و ته‌رمی پێنجیان كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه.
هاوپه‌یمانان ٥ هێرشیان ئه‌نجام دا.
١٥ خاڵ ده‌ستنیشان كردن.
١ چه‌كی بی كه‌ی سی و ١ چه‌كی بی حه‌وت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
٣ بنكه‌ی تێرۆریستان ڕووخێنران.
٤ مین ته‌قێنرانه‌وه.
١ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوو.
٥ شه‌ڕڤانمان بریندار بوون.»
s.m