قه‌سه‌ده‌ له‌ سلووك چه‌ته‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستگیر كرد

قه‌سه‌ده‌ ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی سلووك چه‌ته‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و گرتنی چه‌ته‌یه‌كی داعشی ڕاگه‌یاند. له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، «هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان ڕێكه‌وتی ١٣ی ئایاری ٢٠١٩\٢٣ی گوڵان له‌ ناوچه‌ی سلووك-ی سووریا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجام دا و تێرۆریستی داعش ته‌لال شنێر (ئه‌بوو هومان)ی ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌رپرسی تاوانه‌كانی كوشتنه‌ و ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته‌ گه‌وره‌كانی داعش هه‌یه‌. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ هێزی ڕێكخستنی داعش له‌ سنووری سلووك و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی فورات سنووردار ده‌كات.»

قه‌سه‌ده‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ به‌ هاوكاریی هه‌موو پێكهاته‌كان ئاسایشی هه‌رێمه‌كان و ته‌واوی سووریا ده‌پارێزن.

s.m