ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر» له سنووری دێره‌زۆری سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٣١ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
هەروەها قەسەدە ڕایگەیاند کە لەو شەڕانەدە ٣ شەڕڤانی قەسەدە بریندار بوون.
بەرەی باخۆز
تیرۆریستانی داعش بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوهێرشیان کردە سەرخاڵەکانی شەڕڤانانی قەسەدە. شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند. تیرۆریستان بە٣ ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرشیان کردەسەرخاڵی شەڕڤانان. شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند و ئۆتۆمبێلەکانیان تەقاندەوە. لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٣ شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون.
لە ئەنجامی شەڕلە نیوان شەڕڤانانی قەسەدە و تیرۆریستانی داعش ٨ تیرۆریست کوژران.هاوکات شەڕڤانانی قەسەدە بە شێوازێکی تاکتیکی لەوشوێنە کشانەوە و چەتەکانی داعش لەشوێنەکەیان جێگیر بوون کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کرانە ئامانج و ژمارەیەکی بەرچاولە چەتەکان کوژران.
بەرەی هەجین
لە نێوان شەڕڤانان و تیرۆریستانی داعش کە لە نێو تونێلەکاندا خۆیان حەشاردابوو شەڕهاتە ئاراوە. ٢ تیرۆریستی داعش هەوڵیان دا کە لە نیو شەڕڤاناندا خۆیان بتەقێننەوە کە هەوڵەکەیان بی ئاکام مایەوە.
ک-ش