قه‌سه‌ده: له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش كوژراون
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات كوژراون.
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦ چه‌ته‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، لایه‌نی كه‌م ٦ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش له به‌ره‌ی باغۆز به چه‌كی ئاڕ پی جی، بی كه‌ی سی، كڵاشینكۆف و قه‌ناس هه‌وڵی دا هێرش بكاته سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ڵامیان دانه‌وه و هه‌موو هێرش و هه‌وڵه‌كانیان تێك‌شكاند.
له شه‌ڕی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا ٦ چه‌ته‌ی داعش كوژران، ٣ شه‌ڕڤانمان بریندار بوون و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌كی تێرۆریستانیشدا گیرا. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌كانی تێرۆریستانیان دا، له ئه‌نجامدا ڕێگه‌ی نێوان گوندی مورشید و سووسه داخرا، هه‌روه‌ها كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی تێرۆریستان ته‌قێنرایه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه تێرۆریستان جێگیریان كردبوو، شه‌ڕڤانێكمان شه‌هیدبوو و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئامار:
- ٦ تێرۆریست كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ٤ شوێنیان دا.
- مینێك پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
- دۆشكه‌یه‌ك، ٢ كڵاشینكۆف، چه‌كێكی م١٦ و ٢ ته‌له‌فۆنی بێ ته‌ل كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
- كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ٦ ئۆتۆمبێلی تێرۆریستان ته‌قێنرانه‌وه.
- شه‌ڕڤانێكمان شه‌هید بوو.»
s.m