قه‌سه‌ده: ١٤ چه‌ته‌ی داعش كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه و نیوه‌ی شارۆچكه‌ی سووسه ڕزگار كراوه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٤ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ره‌ی باغۆز
تێرۆریستانی داعش هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانمان، به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و هێزه‌كانی ئێمه بنكه‌كانی ئه‌وانیان كرده ئامانج. له‌م به‌ره‌یه‌دا به چه‌كی بی كه‌ی سی و ئاڕ پی جی شه‌ڕ هاته ئاراوه. ئێستا بێده‌نگییه‌ك هه‌یه.
شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان كرد و ٤٦ خاڵیان دامه‌زراند. له لایه‌كه‌وه ٣ كیلۆ مه‌تر، له لای دووه‌مه‌وه ٢كم و له لای سێیه‌میشه‌وه ٢ كم پێشڕه‌وییان كرد. هه‌رچه‌نده چه‌ته‌كان هه‌وڵیان ده‌دا ڕێ له پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان بگرن، به‌ڵام شه‌ڕڤانان توانیان پێشڕه‌وی بكه‌ن و تونێلێكی چه‌ته‌كانیشیان ڕووخاند. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج و ٤ تێرۆریستیان كوشتن.
به‌ره‌ی سووسه
هێزه‌كانمان له به‌ره‌ی سووسه، له لایه‌كه‌وه پێشڕه‌وییان كرد و ١٧ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. تێرۆریستانی داعش هه‌وڵیان دا له ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی ئێمه بكه‌ن، له ئه‌نجامدا ٢ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕڤانان هه‌موو ڕێگه‌كانی ناوچه‌كه‌یان داخست.
له شه‌ڕی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی سووسه‌دا، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی چه‌ته‌كان له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له‌و شه‌ڕه‌دا كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه ده‌ستی پێكرد و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه، شه‌ڕڤانانمان له پێشڕه‌ویدان، گورز له تێرۆریستان ده‌ده‌ن و نیوه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان ڕزگار كردووه.
له ده‌وروبه‌ری گوندی مۆزان (شه‌فاتنا) نیشانه‌شكێنه‌كانمان له تێرۆریستێكیان دا كه ده‌یه‌ویست به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی به شه‌ڕڤانه‌كانماندا بته‌قێنێته‌وه. تێرۆریسته‌كه كوژرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیرا.
به‌ره‌ی هه‌جین
له ئه‌نجامی هه‌ڵكردنی شه‌پۆلێكی تووندی تۆز و با كه شه‌وی ڕابردوو ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه، ٣ مین ته‌قینه‌وه كه تێرۆریستان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئێمه جێگیریان كردبوون، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
به‌ره‌ی به‌حره
تێرۆریستانی داعش ٢ مووشه‌كی گه‌رمییان هاویشته ئۆتۆمبێلێك كه دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بوو، له ئه‌نجامدا زیان به ئۆتۆمبێله‌كه گه‌یشت، به‌ڵام هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانانی ئێمه نه‌گه‌یشت. تێرۆریستان دواتر تۆپبارانی ناوه‌نده‌كانی ئێمه‌یان كرد. له‌م به‌ره‌یه هه‌ست به جموجۆڵی دوژمن كرا و شه‌ڕڤانانمان شوێنی جموجۆڵه‌كه‌یان كرده ئامانج، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ٢ بنكه‌ی چه‌ته‌كانیان دا.
یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانمان به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی گونده ڕزگاركراوه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كان له پاشماوه‌كانی داعش، له ده‌وروبه‌ری گوندی جردی كه ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر گوندی ئه‌بوو حه‌مام-ی نزیك شارۆچكه‌ی به‌حره ژماره‌یه‌كی زۆری مین و ته‌قه‌مه‌نیی جۆراوجۆری داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه له كاتی تۆز و بادا تێرۆریستان له ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان دایاننابوون بۆ ئه‌وه‌ی به هاوڵاتییانی سیڤیلدا بته‌قنه‌وه.
ئامار:
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ٧ شوێنیان دا.
- ٦٣ خاڵی شه‌ڕڤانان دانران.
- ١٤ تێرۆریست كوژران.
- ٣ بینا و تونێلێك ڕووخێنران و بلدۆزه‌رێكی تێرۆریستانیش ته‌قێنرایه‌وه.
- ٢ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m