قەرەیلان: شەهیدانمان پێوەر و رێنوێنی و داهاتو و فەرمانن -٢-

قەرەیلان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گەریلا تیڤی سەرنجی خستە سەر گرنگیی شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا و لە مێژووی ٤٣ ساڵ بەرخوداندا و وتی "شەهیدان پێوەری ئێمەن، رێنوێنیی داهاتومانن، فەرمانن و رێگای سەرفیرازین".

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل وتی، لە نیسانەوە تاوەکو ئێستا، واتە لەو دوو مانگەدا لە هەموو ئەیالەتەکان چالاکی ئەنجام دەدرێن و ئاستێک بەدەستهێنراوە، بەڵام دەبێت ئەوە قوڵتر بکرێتەوە و بەردەوامیی پێبدرێت. وتیشی "قوڵبوونەوە لەسەر هێڵی شەهیدان و رێبەرایەتی ئێمە بە ئاکام و سەرفیرازی دەگەیەنن.

لادان لە ڕێگەی شەهیدان خیانەتە

قەڕەیلان ڕایگەیاند کە ڕێگەی شەهیدان، ڕێگەی ڕێبەرتی و سەرفرازیە. پێویستە لادان لەسەر ئەم ڕێگەیە دروست نەبێت. لادان بە واتای جیابوونەوە لە سەرفرازی دێت. بە تەواوی لادانیش لەم ڕێگەیە بە واتای خیانەت دێت. پێوانەیەکی بەم شێوەیە بۆ ڕیگەی شەهیدان دانرا. شەهیدان پێوانەی سەرفرازی و بەرخۆدانن.

قەڕەیلان وتیشی، "بە هۆی ئەم ڕاستیە ئێمە وەک درێژەپێدەری ڕێگەی شەهیدان و ڕێبەرایەتی و ئەم مانگە و ئەم ڕۆژە پیرۆزە، پێویستە خۆمان بەرپرسیار ببینین، یان پێویستە بەم بۆنەی مانگی ئایارەوە بیربکەینەوە کە ئێمە تا چەند لەسەر ڕێگەی شەهیدانین و تا چ ڕادەیەک درێژە بە ڕێچکەکەیان دەدەین."

موراد قەڕەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئەوەی خستەڕوو،"ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی گوڵاندا یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمە دەزانین کە لە هەموو مانگێک و هەموو ڕۆژێکی ٤٣ ساڵی خەباتدا شەهیدمان داوە. یادی هەموویان بەڕێزەوە دەکەینەوە. لە عادل تا نوودا، لە ڕۆژین تا ڕەشید، دەلال ئامەد، زەکی شەنگالی و ئاتاکان ماهیر، یادی هەموو شەهیدان لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایاردا دەکەینەوە و جارێکیتر بەڵێن دەدەین کە شایەنی یادەوەریەکانیان دەبین.

شەهیدانی ساڵی ڕابردوو

قەڕەیلان یادی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٩ "هەڵمەت، سینان، ناڤدار، سەرهات، جەمیل و دەمهاتی کردەوە و وتی،"شەهیدەکانی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ئێمە جێگەیەکی گرنگیان هەیە و پێویستە باسیان بکرێت و ڕایگەیاند، زۆربەیان بە پیلانگێڕی شەهیدکران. بە هەواڵگری سەر خاکی کوردستان شەهیدکران.

قەڕەیلان یادی شەهیدان تێکۆشەر، تێکۆشین، زەردەشت شەنگالی، شەڕناس وگەریلاکانی تری شەنگالی کردەوە و وتی،"شەهادەتی ئەو هەڤاڵانە و لە هەڕێمەکانی پاراستنی میدیاش بەو شێوەیە بووە."

قەڕەیلان باسی ئەوەشی کرد کە لە شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانەدا ڕۆڵی هێڵی نۆکەری دیارە و وتی، "لە کەسایەتی فەرماندار هەڤاڵ عەلی پڵنگ و چیچەک بۆتاندا یادی شەهیدانی ٢٠١٩ دەکەینەوە."

قەڕەیلان شەهیدبوونی سینانێ سوور (عەلی ئاکتاش) و ڕووبار (حسێن پۆیراز)ی وەبیرهێنایەوە و وتی، "ئەو هەڤاڵانە ٢٠١٧ شەهیدبوون و لە تێکۆشانی ئێمەدا خاوەن رەنجێکی گەورەن و ڕۆڵێکی گەورەیان بینیوە و هەموو تەمەنیان پێشکەشی تێکۆشان و شۆڕش کرد."

١٨ شەهید لە دەستەی بڕیارگەی هەپەگە

قەڕەیلان ئاشکراشی کرد کە لە ماوەی ٥ ساڵدا ١٨ هەڤاڵی دەستەی بڕیارگەی هەپەگە شەهید بوون و وتی،"ئێمە بزوتنەوەیەکی بەم شێوەیەین. شەهیدەکانمان سەرچاوەی هێزن و لە شەهیدبوون ناترسین."

دوژمن لە شەهیدان دەترسێت

قەڕەیلان باسی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر گۆڕی گەریلاکان کرد و وتی،"بۆچی وادەکەن؟ لەبەرئەوەی دوژمن هێزی شەهیدانی بینی و لەو هێزەی شەهیدان دەترسێت. هۆکاری سەرەکی ئەمەیە. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە بێگۆمان دوژمن دەیەوێت بنەچەی کورد لەناوببات. دەیەوێت کورد قڕ بکات. بۆیە نایەوێت گەل ئیرادەی هەبێت. نایەوێت لە بیری خۆیدا شتێکی هەبێت و بیپارێزێت. لە سەردەمی شێخ سەعیددا، ئەو هەموو شەهیدەی، لیجە، پالۆ و هێنێ لەکوێن؟ شەهیدانی دەرسیم، گەلی زیلان لە کوێن؟ ناوی چەند گەنج دەزانرێت؟ گۆڕەکانیان لەکوێن؟ گۆڕیان نییە. دوژمن هەمووی لەناوبردووە، دەزانرێت، شێخ سەعید و سەید ڕەزا گۆڕیان نییە."

ڕاستتێگەیشتن لە رێنمایی شەهیدان

قەڕەیلان ئاماژەی بەوەدا، "هەر شەهیدێک بۆ ئێمە رێنماییەکە. رێنمایی چییە؟ رێنمایی ئەوە کەموکورتی نەنوێنن. بە هەرزانی سەرکەوتن نەدەنە دوژمن و خۆتان بپارێزن. ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، ئەگەر بە قاڕەمانی شەڕ بکەیت و بەرخۆدان بکەیت، بە شێوەیەک کە داستانێک بخوڵقێنیت ئەوە پیرۆزە، بەڵام سەربەخۆ و دوور لە یەکتری سەرفرازی بەدەستناهێنرێت. لە مێژووی ئێمەدا زۆر داستانی قاڕەمانێتی هەیە. ئەرکمان ئەوەیە کە ئەو داستانە مێژووییانە بکەینە وانە و نمونە، ڕاست لە رێنمایی شەهیدان تێبگەین و هێڵی شەهیدان بکەینە هێڵی سەرفرازی.

قەڕەیلان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،"شەهید هێزە، نەمرە، کاتێک ئێمە وادەڵێین، ئێمە ناڵێین هەموومان شەهید ببین. شەهیدان بۆچی نەمرن؟ لەبەرئەوەی دەیانەوێت ئێمە بکەنە هێزی سەرفرازی. لەبەرئەوەیە کە نەمرن. لەبەرئەوەی ئەو شتەی کە پێویستە بکرێت، ڕاستتێگەیشتنە لە شەهیدان. گرنگرتین شت ئەوەیە لە شەهیدان و ڕێبەرتی باش تێبگەین. هەموو کەسێک دەبێت بەم شێوەیە تێبگات و بە هەڵە تێنەگات و هیچ کەسێک نابێت ئەوە بڵێت کە من تێنەگەیشتووم. لەبەرئەوەی ڕێبەرتی هێڵێکی دروست کردووە، پەروەردەی دروست کرد. شەهادەت ڕوودەدەن. کەس ناتوانێت بڵێت من تێنەگەیشتووم. ڕاستتێگەیشتن لە ڕێبەرتی و شەهیدەکان ئەوەیە کە مرۆڤ لەدژی دوژمن خۆی بکاتە هێزی سەرفرازی. ڕاستتێگەیشتم بەم شێوەیەیە و پێویستە بەم شێوەیە لێی تێبگەین.

قەڕەیلان وتیشی،"مرۆڤ چۆن دەبێتە هێزی سەرفرازی؟ بۆ ئەوەی ببیتە هێزی سەرفرازی پێویستە مرۆڤ شێوەی شەڕی دوژمن بناسێت و ئەو شێوازە پووچەڵ بکاتەوە. لە ناوەندی شێوەی شەڕی دوژمندا هەواڵگری هەیە. دواتر تەکنیک هەیە. پێویستە تۆ ئەوە پووچەڵ بکەیتەوە. شێوەی کارکردن پێویستە بەم شێوەیە بێت."

پراکتیک بە نیوەچڵی نابێت

قەڕەیلان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "لەم چوارچێوەیەدا سێ ساڵە لێی ورد دەبینەوە، هەوڵی زۆر دەدەین. ئەمڕۆ ئێمە لە قۆناغێکی گرنگداین. تا ئێستا پەرسپەکتیفەکانمان، پڕۆژە نوێکەمان بە نیوە چڵی جێبەجێ کراون. ئەمساڵ دەمانەوێت بە تەواوی پراکتیزەیان بکەین. ئێدی بە نیوەچڵی نابێت. ساڵی ٢٠٢٠ پێویستە لەسەر هێڵی شەهیدان و ڕێبەرتی ببێتە قۆناغی گەریلای سەردەم، گەریلایەتی هێڵی نوێ بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بە ڕەنجی شەهیدان و ڕێبەرتی ئێمە هاتنە ئاستێکی تر. ئاستی گەریلای مۆدێرنی دیموکراتیە. شێوەی گەریلایەتی کلاسیک نییە. گەریلایەک نییە کە بە ڕۆژ دەچێتە هەموو شوێنێک، خۆی پیشانی هەموو کەسێک دەدات. نابینرێن بەڵام چاودێری دوژمن دەکەن. کۆنتڕۆڵناکرێن و ئەوان دوژمن کۆنتڕۆڵ دەکەن. گەریلایەتی سەردەم بەم شێوەیەیە. گەریلایەتی سەردەم ئەوەیە کە مرۆڤ هەواڵگری نەداتە دەستی دوژمن و لەبارەی دوژمن زانیاری بەدەستبهێنێت و دوژمن تەسفیە بکات."

قەڕەیلان وتیشی،"گەریلا پێویستە ئێدی بەرەو سەرفرازی هەنگاو بنێت، لەبەرئەوەی ئێمە لە قۆناغی کۆتایی داین. پێویستە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێین. پێویستە جددی بین. جددیبوون بە واتای دیسیپلین و خنکاندن و پووچەڵکردنی دوژمن دێت. قۆناغی گەریلا کە دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە و گورزی لێدەدات پێویستە. شێوەی گەریلای سەردەم بەم شێوەیەیە. پیویستە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک دروست ببێت، گەلان ئازاد ببن. ئێدی پێویستی بە گەریلای وا هەیە کە ئەم عەقلیەتە جێبەجێ بکەن.

پێشکەوتن هەیە، پێویستە زیاتر بکرێن

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئەوەی خستەڕوو، لەم چوارچێوەیەدا پێشکەوتن هەیە. ئێمە دەتوانین ئەم شتە هەیە. لە نیسانەوە دوو مانگ تێپەڕین. زانیاریمان لەسەر دۆخی هەموو عەیالەتەکان بەدەستهێنا. بە گشتی ئاستێک هەیە. لە هەموو عەیالەتەکان چالاکی هەیە. چالاکی باش ئەنجام دەدرێن. لە دەرسم تا سەرهاد، بۆتان، ئامەد، خەرزان هەوڵی زۆر هەیە. ئاستێک دەبینرێت. بەڵام پێویستە بەردەوامی پێبدرێت و زیاتر بکرێن. پێویستە ئەمساڵ ببێتە ساڵی بەرخۆدان. بۆ هەنگاوی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بگۆڕێت. ئەرکەکە ئەمەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا قەڕەیلان ڕایگەیاند، "ئەم ئەرکە شەهیدان و رێبەرتی خستوویانەتە بەردەممان. پێویستە لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشانمان بەهێز بکەین. قوڵبوونەوە لە هێڵی شەهیدان و ڕێبەرتی بەرەو سەرکەوتنمان دەبەن. ئێمە بەم شێوەیە دەتوانین لە ڕاستی شەهیدان تێبگەین. شایەنی ئەوان بین و خاوەنداری لە یادەوەریەکانیان بکەین. بەم شێوەیە تۆڵەیەکی مێژوویی دەکەینەوە. بەم شێوەیە خەیاڵی گەلەکەمان، خەیاڵی دایکانی ئەم وڵاتە، خەیاڵی منداڵانی ئەم گەلە جێبەجێ دەکەین. ئەم شتە چاوەڕێمان دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە هەموو هاوڕێکانمان خاوەنداری لە ئەرکی سەردەم بکەن. لەسەر ڕێچکەی شەهیدانی قاڕەمان ببینە میلیتانی سەرفرازی. شەهیدەکانمان ئەمەیان لە ئێمە دەوێ. لەسەر ئەم بناغەیە شەهیدانمان ڕابردوو و داهاتووی ئێمەن، شەهیدەکانمان هەموو شتێکی ئێمەن. شەهیدان ڕێنماییمان دەکەن. بۆیە ئێمە دەڵێین: شەهید نامرن!"

ف.ق