قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئامارەکانی شەڕ و داگیرکەرییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێزەکانی سوپای تورک و چەتەکانی ئاشکرا کرد.

قەسەدە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە: "سوپای داگیرکەری تورک لە سەرانسەری هێڵی بەرگری و هەرێمەکانی هاوڵاتیانی سڤیل لە جموجۆلی داگیرکاریی خۆیان بەردەوامن.

ئه‌بو ڕاسه‌ن

سوپای داگیر و گروپە چەتەکانی لە گوندەکانی تەل محەمەد، نەق ئەلهەوا، تەل ئەلوەرد و عەبدولحەی لە هێرشەکانی خۆیان بە موشەکی گراد، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەقی قورس بەردەوامن. هەروەها چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر لە ناوچەکە جموجۆڵی داگیرکاریی خۆیان بەردەوام دەکەن.

تەل ته‌مر

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر، هەرێمەکانی سڤیل لە دەوروبەری گوندی داودیە بە هەڕەمەکی تۆپباران دەکەن. بەهۆی تۆپبارانی قورسەوە زیانی مادی گەیشتە موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل.

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی، لە ناوچەی ئەبو ڕاسەن بە گشتی ٦ سەربازی رژێمی سوریا کوژران، ژمارەیەک سەربازی دیکەش بریندار بوون".