قەسەدە ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی دژبە شانە نەهێنییەکانی داعشی ڕاگەیاند

قەسەدە دەربارەی قۆناغی دوویەمینی ئۆپەراسیۆنی دژبە شانە نەهێنییەکانی داعشی لە حەسەکە و دێرئەزۆرڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٥١ی چەتەی داعش دەستگیرکراون.

لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنییدا کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ناوچەی شەدادێ-ی کانتۆنی حەسەکە بەڕێوەی برد، ئەنجامەکانی قۆناغی دوویەمی ئۆپەراسیۆنی دژبە شانە نەهێنییەکانی داعشی لە دێرئەزۆر و حەسەکە ئاشکرا کرد.

ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە لە لایەن سوهەیل زوبای فەرماندەی مەجلیسی سەربازی شەداد خوێندرایەوە. زوبای ئاشکرای کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەی قەسەدەدا کە لەڕۆژی ٢٩ی ئایارەوە دەستیپێکردبووە زیاتر لە ٧٢کم دووجا لە ناوچەکە لە شانە نەهێنییەکانی داعش پاکراوەتەوە.

ئەو فەرماندە سەربازییە دەستنیشانیکرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٢هەزار و٢٠٠ شەڕڤانی قەسەدە و ٣٠٠ ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ بەشدارییان کردووە  و وتی، " لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دوانیوەڕۆوە هێزەکانمان بە شێوازێکی تاکتیکی لەهەرێمەکەدا دەستیان کرد بەچالاکی و ناوچەکەیان گەمارۆدا و لەکاتژمێر ١٦:٠٠ دا کۆتاییان بەئۆپەراسیۆنەکە هێنا."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٥٠٠ گوند ولادێ لە پاشماوەکانی داعش پاک کراوەتەوە و ٥١ چەتەی داعش دەستگیرکران.

هەروەها ٣٥ چەکی جۆری کڵاشینکۆف، چەکێکی (بی کەی سی)، چەکێکی بڕنۆ، ١١ دەمانچە، ٦ چەکی ڕاوکردن، ٢ ئۆتۆمبێل و متۆرسیکلێتێک دەستی بەسەردا گیراوە.

فەرماندە زوبای لەدرێژەدا وتی:

" سپای گەلی ناوچەکە دەکەین کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا هاوکاری ئێمەبوون. ئامانج لەوئۆپەراسیۆنە ئەوەیە کە ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە و ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش پاک بکەینەوە. گەلی ناوچەکە بۆ ئاشکراکردنی شوێنی حەشاردانی چەتەکانی داعش هاوکاری هێزەکانی ئێمەیانکرد.

هێزەکانی ئێمە لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا  ٤٢چەتەی داعشیان دەستگیر کردبووە.

ک-ش