قەسەدە: بە زوترین کات ڕۆژهەڵاتی فورات لە چەتەکانی داعش پاک دەکەینەوە

شێرگۆ حەسەکە ئەندامی فەرمانداریەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.

 شێرگۆ حەسەکە ئەندامی فەرمانداریەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە چەتەکانی داعش و وتی دوای ئەوەی کە ڕزگارکردنی ناوچەی دیشەشا-ی سەر سنووری سووریا وعێراق کۆتایی پێ بێت هێزەکانیان دەست دەکەن بە ڕزگارکردی شارۆچکەی ستراتژی ئەل حەجەن وبەگشتی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە چەتەکانی داعش پاککەنەوە.

ئەندامی فەرمانداریەتی قەسەدە ئەوەی خستە ڕوو کە  قەسەدە  دوایی ڕزگارکردنی ناوچەی ئەل دیشێشا-ی سەر سنووری عێراق و سووریا دەست بەهەڵمەتی ڕزگارکردنی شارۆچکەی ستراتژی ئەل حەجێن دەکەن.

ئەو فەرماندارەی قەسەدە ڕایگەیاند کە تیمی تایبەتی پاککردنەوەی مین و تەقەمەنی قەسەدە ناوچەی بیرج-یان لە مین و تەقەمەنییەکانی بەجێ ماو لەداعش پاککردووەتەوە.

شێرگۆ حەسەکە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە تیمی تایبەتی قەسەدە کە کاری پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنیە لە هەرێمەکەدا بەردەوام لەچالاکییدایە.

شێرگۆ ڕایگەیاند کە بەسەدان هاووڵاتی مەدەنی شارۆچکەی ئەل حەجێن ڕۆژی پێشوو خۆیان گەیاندووەتە هەرێمە ڕزگارکراوەکان-ی ژێرکۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک.

چەتەکانی داعش ئەوهاووڵاتیانەی کە هەول دەدەن لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش خۆیان ڕزگار بکەن دەدەنە بەردەسڕێژی گوولە.

شێرگۆ حەسەکە هەموو ئەو هەواڵانەی کە باس لە شەڕو پێکدادان لە نێوان قەسەدە وهێزەکانی سووریا دەکات بە درۆخستەوە و وتی تا ئیستا هیچ شەڕێک ڕووی نەداوە.

ک-ش