قەسەدە: جموجوڵە داگیرکەرییەکان بەردەوامن

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئەنجامی چالاکی و جموجۆڵە سەربازییەکانی داگیرکەران لە ٢٤ کاتژمێری رابردوویدا ئاشکرا کرد.

قەسەدە لە راگەیێنراوەکەیدا بەم شێوەیە باسی لە بارودۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کرد:

"سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە جموجوڵی هەوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە. سوپای داگیرکەر لە ناوچەی تل تەمر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر گوندی ئاسورییەکاندا دەگەرێت. هەروها جموجۆڵە داگیرکەرییەکانی گروپە چەتەکانیش لە ناوچەکە بەردەوامییان هەیە.

سوپای تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی بە کاروانێکی هاوبەشی سەربازی لەگەل سەربازانی روسی گەشتێکی سەربازییان کرد بە ناوچەکانی عەین عیسا، بە تانک و چەکی قوڕس و ژمارەیەکی زۆری چەتەکانییەوە، هەوڵی دا ناوچەکە داگیر بکات. سوپای داگیرکەران دوای گەشتە سەربازییە هاوبەشەکە، لە سایلۆی سێگرێک جێگر بوون."

ز.ش