قەسەدە: سەرچەتە ئیسماعیل زاییم دەستگیرکرا

قەسەدە ڕایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٦ی ئەم مانگە توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، سەرچەتەی جەیش الاسلام بەناوی ئیسماعیل زاییم دەستگیربکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی سەرچەتەی جەیش الاسلام بەناوی ئیسماعیل زاییم برای محەمەد زاییم کردووە، کە  چەتە محەمەد زاییم لە دیمەنێکدا هێرشی سەر تەرمی شەهیدێکی یەپەژە بەناوی" شەهید ئامارا ڕێناس" دەکرد.

ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە بەمشێوەیە هاتووە:

"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە هاوپەیمانەکانی، هاوکاتی هێرشی داگیرکەری بۆسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، بەئامانجی دروستکردنی ئاڵۆزی لەناو خەڵک شانەیەکی نهێنی ئەرکدار دەکات و پلانسازی هێرش دەکەن، یەکینەکانی ئاسایشی ئێمە، کاتێکی درێژە ئەو کەسانە چاودێری دەکات کە خەریکی پلانسازی هێرشن دژی خەڵک و هێزەکانی ئێمە، دوای چاودێریکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، دوێنێ سەرچەتە ئیسماعیل زایم دەستگیرکرا.

چەتەی دەستگیرکراو، برای سەرچەتە محەمەد زاییم-ە کەلەناو هێرشی داگیرکەریدا بەشدارە، محەمەد زایم یەکێکە لەو چەتانەی کە هێرشی سەر تەرمی شەڕڤانی شەهیدی یەپەژە، شەهید ئامارا ڕێناس-یان دەکرد، ئەوەش ڕوون بووەتەوە کە ئەو چەتەیە لەناو ڕیزەکانی جەیش الاسلام دایە، لەگەڵ برایەکەی لە پەیوەندی بەردەوام دابوون بۆ ئەوەی پیلانی هێرش بۆسەر فەرماندەکانی قەسەدە دابنێن".

ف.ق