قەسەدە:لە تل تەمر ٤ چەتە کوژران

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکاندا بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر ٤ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

لە لێدوانەکەی قەسەدا هاتووە:"رۆژی ١٥ی شوبات چەتە داگیرکەرەکان ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی تل تەمر. دوای شەڕێکی کورت خایەن، هێرشەکە لە لایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمرەوە تێک شکێندرا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٤ چەتە کوژران."

قەسەدە هاوکات رایگەیاند، رۆژی ١٦ی شوباتیش لە عەین عیسا چەتە داگیرکەران بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوند. لە نزیک گوندی کاپیرلیک کاروانێکی هیزە سەربازییەکانی روسیاش بوو بە ئامانجی هێرشەکان. لە ئەنجامدا کاروانە سەربازییەکەی سوپای روسیاش پاشەکشەی کردووە.

ز.ش