قەسەدە: لە حەسەکە و دێرزور ١٧ چەتە دەستگیر کران

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی قەسەدەدا لە حەسەکە و دێرزور ١٧ چەتەی داعش دەستگیر کرا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ANHA لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدەدا لە دژی شانە نووستووەکانی داعش لە دەوروبەری دێرزو و حەسەکە ١٧ چەتە دەستگیر کران.

هێزەکانی قەسەدە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سەر بە دێرزور کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق تا دەگاتە ناوچەی شەداد لە دژی شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد.

ئۆپڕاسیۆنەکە بە بەشداری ٦ هەزار شەڕڤانی قەسەدە و یەپەژە و هێزەکانی کۆماندۆ و بە پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە چوو.

بڕیار وایە ئۆپڕاسیۆنەکە هەفتەیەک بخایەنێت و ئامانج لەو ئۆپڕاسیۆنەش پاککردنەوەی ناوچەکانی نێوان دەشیش و باغۆزە لە شانە نووستووەکانی داعش.

ز.ش