قەسەدە لە دەیرئەزۆر ٣٥ کیلومەتر پێشڕەوییان کردووە

هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش لە دەیرئەزۆربەردەوامە. شەڕڤانانی قەسەدە لەموەی ٢٤کاتژمێردا ٣٥ کم پێشڕەوییان کردووە.

 

قۆناغی دوویەمین-ی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە دەستی پێکردووە ، بە ئامانجی پاککردنەوەی هەرێمەکە لە چەتەکانی داعش بەخێرایی بەردەوامە.

لە چؤارچێوەی قۆناغی دوویەمینی گردەلوولی جەزیرە کە لە ٤ی حوزەیران/١٤ی جۆزەردانەوە  دەستی پێکردووە گوندەوارەکانی باشووری حەسەکە بە تەواوی لەچەتەکانی داعش پاکراوەتەوە. شەڕڤانانی قەسەدە ئیستاکە لە دەشتاییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەیرئەزۆر لە پێشڕەوییدان.

لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لەهەرێم-ی دۆڵی ڕەوادا شەڕێک-ی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکانی داعش لە ئارادایە. شەڕڤانان ٣٥کم پێشڕەوییان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ژوری چالاکی هاوبەشی هێزەکانی سوپای عێراق و قەسەدە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان بەردەوامە. ئۆپەراسیۆنی گردەلوولی جەزیرە لە ٣ قۆڵەوە بەردەوامە.

ک-ش