قەسەدە:لە هەجین ٥٠ چەتەى داعش کوژران

هێزەکانی سوورای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند ، شەوی ڕابردوو شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش لە دەوروبەری نەخۆشخانەی هەجین ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەوشەڕەدە بە لانی کەم ٥٠ چەتەى داعش کوژراون.

سەرچاوە سەربازییەکانی ناوهێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ئاشکرایان کرد، لە چوارچێوەی "شەڕی نەهێشتنی تیرۆر" لە شارۆچکەی هەجین-ی ڕۆژهەڵاتی دێرەئەزۆر، ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەو شارۆچکەیە ڕوویداوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، لە پێکدادانەکاندا لانی کەم ٥٠ چەتەی داعش کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکی دۆشکای تەقێندراوەتەوە، چەتەکانی داعش هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرشبکەنە سەر پێگەکانی شەڕڤانان، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان تێکشکێندراون.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا، تیمی پووچەلکردنەوەی مین وتەقەمەنی قەسەدە ، ١٥ مینی چێندراویان پووچەڵکردەوە.

ک-ش