قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ٥٨چەتە کوژران ودە زرێپۆشی سەربازی تێکشان

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئەنجامی هێرش و چالاکیەکانی شەڕڤانانی خۆی لەچوارچێوەی پاراستنی ڕەوا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. قەسەدە ڕایگەیاند کە لە شەڕدا ٥٨ چەتە وسەربازی تورک کوژران و ١٠ ئۆتۆمبیل و زرێپۆشی سەربازی تێکشکان.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕی ٢٤کاتژمێری رابردووی شەڕڤانانی قەسەدەی لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.

قەسەدە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوەتەوە: " سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە زۆربەی ئەوهەرێمانەی کە ئاگربەستی تێدا ڕاگەیەنراوە هێرشەکانی خۆیان بەردەوام دەکەن وهەوڵی داگیرکاری دەدەن. هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا وڵامی هێرشەکانیان دایەوە وئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.

ئەبوو راسێین( زرگان) و تل تمەر

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی ئینگ هەوا، سالحیە، عەبدوسلام، مەحمودیە، قاسمیە،حەمدانیە، تەلەلوەرد، دربۆ و لە گوندی ئەبوو ڕاسێن( زرگان) و تل تمەر بە چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر سەرباز وچەتە هێرشیان کردە سەرهاووڵاتیان و هەوڵی داگیرکارییان دا. هێزەکانی ئێمە لە چوارجێوەی پاراستنی ڕەوا وڵامی هەموو هێرشەکانیان دایەوە و لەئەنجامدا لە هەرێمەکە شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەئەنجامی ئەو شەڕەدا ٥٨چەتە وسەربازی سوپای تورک کوژران و بەدەیان چەتە بریندار بوون و هەروەها ١٠ زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکا."

ک-ش