قەسەدە: لەسووسێ، شافا وباخۆز، زیاتر لە ١٠٠ چەتەی داعش کوژران

لە هەرێمی دەیرەزۆرلەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(قەسەدە) وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لەئارادایە. بەلانی کەم ١٠٠ چەتەی داعش کوژراون.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە ئاژانسی فورات لە بەرپرسانی سەربازی قەسەدە وەری گرتووە، لە چوارچیوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە رێگەی چەتەکانی داعش لە ناوچەکانی سووسێ، شافا وباخۆز لەلایەن شەڕڤانانەوە بڕدراوە و ئەنبارێکی چەک وتەقەمەنی چەتەکانی داعش لەناوبراوە.

ڕاگەیەنرا کە لەوشەڕەدا بەلانی کەمەوە ١٠٠ چەتەی داعش کوژراون.

ک-ش