قەسەدە: لەسەر رێگای M4ی نێودەوڵەتی ٢ چەتە کوژران

هیزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند، ٤ی ئازار گروپە چەتەکان هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر رێگای نیودەوڵەتی M4 و گوندەکانی دەوروبەری و لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانیاندا ٢ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژی ٤ی ئازار گروپێکی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری سوپای تورک ویستیان هێرش بکەنە سەر رێگای نێودەوڵەتی M4 و گوندەکانی دەوروبەری.

قەسەدە هاوکات رایگەیاند، لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانیاندا شەڕیکی کورت مەودا روویدا و ٢ چەتە کوژران. هاوکات شەڕڤانێکیشیان بە سووکی بریندار بووە.

بە پێی راگەیاندنەکەی قەسەدە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر رێگای M4ی نێودەوڵەتی و گوندەکانی دەوروبەری.

ز.ش