قەسەدە مەراسیمی سەرکەوتنی بەرێوەبرد: تێکۆشان بەردەوامە

قەسەدە بە بۆنەی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی لەهەمبەرچەتەکانی داعشدا مەرسیمێکی بەڕێوەبرد. قەسەدە دەستنیشانیکرد کە ئەوان تێکۆشانی خۆیان لەدژی چەتەکان درێژەپێدەدەن.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە لەچوارجیوەی هەلمەتی گردەلوولی جەزیرە' هەڵمەتی نەهێشتنی تیرۆز'، باغۆز دوامۆڵگەی چەتەکانی داعشی ڕزگارکرد.

لەسەرسنوورەکانی عێراق و سووریا ئالای سەرکەوتن هەڵکرا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دێرئەزۆرمەراسیمێکی سەرکەوتن بەڕێوەچوو. شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە، پێشەنگانی کۆمەڵگەی عەرەب، کورد، بنەماڵەی شەهیدان لەمەراسیمەکەدا ئامادەبوون.

نوینەرانی هێزە هاوپەیمانانەکانیش بەشداری مەراسیمەکەبوون.

وینەی شەڕڤانانی شەهید و ئاڵای قەسەدە لە مەراسیمەکەدا بەرزکرایەوە.

٥٢ کم ڕزگارکرا

فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزلووم عەبدو لە مەیدانی پەتڕۆڵی عومەردا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەوان لە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرەدا ٥٢ هەزارکم لەخاکی سووریایان ڕزگار کردووە.

١١هەزار شەرڤان شەهید بوون

فەرماندەی گشتیی قەسەدە رایگەیاند کە ئەوان لەشەڕی داعشدا ١١هەزار شەهید و ٢١هەزار برینداریان داوە. مەزلووم عەبدۆ شەڕڤانانی شەهیدی وەبیرهێنایەوە.

تێکچونی داعش لە کوبانییەوە دەستیپێکرد

عەبدۆ ئەوەی خستەڕووکە باغۆزوەک دوامۆڵگەی چەتەکان ڕزگار کرا و وتی، " شەری نەهێشتنی داعش لە کوبانییەوە دەستیپێکرد."

عەبدۆ ئاشکرای کرد کە چەندین پێکهاتە لەناو قەسەدەدا شەڕی داعشیان کرد.

لەدژی شانە شاراوەکان تێکۆشان بەردەوامە

عەبدۆ ئاماژی دابە شانە شاراوەکانی داعش لە هەرێمەکە و وتی، " ئێمە تێکۆشانی خۆمان لەدژی چەتەکان و دەستوپەیوەندەکانیان بەردەوام دەکەین."

ک٠ش