قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە لە عەین عیسا شەهید بوون

قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە ٣٠ی نیسان لە بەرخۆدانی دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی عەین عیسای هەرێمی فورات شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیەنادن و چاپەمەنی قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٤ شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە ٣٠ی نیسان لە بەرخۆدانی دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی عەین عیسای هەرێمی فورات شەهید بوون.

راگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە تیرۆریستیەکانی ڕۆژا هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هێرشەکاندا هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بۆشاییەک لەناو هێزەکانماندا دروست بکەن، ماڵی خەڵکی سڤیل راستەوخۆ دەکەنە ئامانج و ئاگربەست پێشێل دەکەن.

لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤانانماندا لەبەرانبەر هێرشی جەتەکان لە گوندەکانی عەین عیسا ٤ هاوڕێمان لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکانی عەین عیسا شەهید بوون.

ئێمە وەک قەسەدە بەڵێن بە شەهیدان و خانەوادەکانمان دەدەین لەسەر ڕێچکەکەیان بۆ ئازادکردنی هەموو خاکی داگیرکراو، بەرخۆدانی تێکشکاندنی تیرۆر بەڕێوەببەین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە

نازناو: دەرسیم ئارام

ناو و پاشناو: مەهسا ئەحەمەدی

ناوی دایک: شەرافەت

ناوی باوک: حسێن

شوێن و مێژووی شەهادەت: عەین عیسا / ٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٠

***

نازناو: هارۆن ئامەد

ناو و پاشناو: هارۆن ئایچەتین

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: عەبدولڕەحمان

شوێن و مێژووی شەهادەت: عەین عیسا / ٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٠

***

نازناو: کەندال کۆجەر

ناو و پاشناو: مەعسوم ئۆغیلەر

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: قوتبەدین

شوێن و مێژووی شەهادەت: عەین عیسا / ٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٠

***

نازناو: مۆردەم جۆلەمێرگ

ناو و پاشناو: محەمەد ڕسلان

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی دایک: ئەدنان

شوێن و مێژووی شەهادەت: عەین عیسا / ٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٠

***

ف.ق