قەسەدە: هێرشی داگیرکەران بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی جەنگی بەردەوامە

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ئاشکرا کرد. قەسەدە هەروەها وتی، هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئەنجامی شەڕ و هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکە ئاشکرا کرد کە لە ٦٣یەمین رۆژیدایە.

لە راگەیێنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە ٦٢ و ٦٣یەمین رۆژدا، بەردەوامن لە داگیرکەرییەکانییان لە رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
داگیرکەران هەروەها بەردەوامن لە جموجوڵەکانیان لە سەرتاسەری ناوچەکە. لە چەندین ناوچەش جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان بەردەوام بوو، هەروەها لە چەندین کاتی جیاوازدا، چەندین ناوچەی مەدەنییان بۆردومان کردووە.

تل تەمر

سوپای داگیرکەر لەو دوو زۆژەی دواییدا بە سەردان ئەندامی چەتەکانی گواستووەتەوە بۆ ناوچەکە و دەستی کردووە بە ئامادەکاریی هێرشی دیکە بەسەر ناوچەکە. سوپای داگیرکەر دەوروبەری گوندی ئوم ئەلکێفی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر عەرز و باخی هاوڵاتییان کەوتووە. سوپای داگیرکەر هەروەها بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و چەکی قوڕس گوندی تل ئەلوەردیان تۆپباران و بۆردومان کرد.

عین عیسا

سوپای داگیرکەر لە گوندی کەندال و چەلەب-ی سەر بە ناوچەی قزعەلی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر ناوچە مەدەنییەکان. هەروەها خانووی هاوڵاتییان لە هەردوو گوندی ئەریدا و خربەت فارس راستەوخۆ بوونە ئامانجی سوپای داگیرکەر.

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەردا هەڤاڵێکمان شەهید بوو."

ز.ش