قەسەدە: هێرشی داگیرکەران لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی بەردەوامە

قەسەدە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاو کردەوە کە لە ٧٦هەمین رۆژی دایە و رایگەیاند تۆپبارانکردنی ناوچە مەدەنییەکان، زیان لە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان دەدات.

ناوەندنی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک- قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد کە لە لە ٧٦هەمین رۆژی دایە.

لە راگەیێنراوەکەی قەسەدە دا هاتووە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرش و بنپێکارییەکانیدا بە مەبەستی بەرفراوانکردنی پانتایی ناوچە داگیرکراوەکانیان و چۆڵکردنی ناچە مەدەنییەکان.

سەرێکانی

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، هێرشی گوندەکانی تل حرمل و ئوم شەیفا و عبدولحەی و هەروەها دەوروبەری ئەو ناوچانەی دەکەونە سەر هێڵی تل تەمر و سەرێکانیی کردووە. گروپە چەتەکان ناوچەکەیان بە سەختی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان کەوتووە.

عەین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوەن و چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر ناوچە مەدەنییەکان لە گوندی خربەت بەقەرا و ئەریدییە و گەنتەری-ی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکە کەوتووە و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەکەش بە ناچاری ئاوارە بوون. هەروەها سوپای داگیرکەر بە کاروانێکی سەربازی کەلوپەلی سەربازییان گوستەوە بۆ گوندی خەریجا و گروپە چەتەکان کەوتوونەتە جموجڵ و ئامادەکاری بۆ هێرشی زیاتر."

ز.ش