قەسەدە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامی هەیە

قەسەدە ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بەردەوامە بە ئامانجی داگیرکردنی ناوچەی نوێ لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە بەمشێوەیە هاتووە:

"لە ٢١-٢٢ی ئەم مانگەدا سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی عەین عیسا، گوندی خربەت بەقەر، سەوان و ئەریدا بە تۆپ و هاوەن بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی زۆر بە هاوڵاتیانی هەرێمەکە کەوت.

لە ٢٢ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندی ئم ئەلکێف بە موشەک و هاوەن بۆردوومان کرد.

لە ٢٤ی ئەم مانگەش، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، هێرشێکی فراوانیان کردە سەر گوندەکانی عەریشا، قاسمییە، ڕەیحانییە، ئەبو هێلا میکران بەگارا، داودییە، ئەوشا و ئەربەعین بۆسەر خاڵەکانی سوپای سوریا و ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی ژمارەیەک چەتە کوژران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێكشکێنرا، هەروەها چەندین جبەخانە دەستی بەسەردا گیرا.

هەروەها لە نێوان ڕۆژەکانی ٢١-٢٤  ی ئەم مانگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی هەرێمی جزیرەو هەرێمی فورات سوڕاونەتەوە".