قەسەدە هێرشی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند،٢٠چەتەکوژران

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی چەتەکانی داعشیان لەنزیک شارۆچکەی ئەبوحەسەن تێکشکاند. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا بەلانی کەم ٢٠ چەتەی داعش کوژران.

قۆناغی کۆتایی گردەلوولی جەزیرە کە بە شەڕی لەناوبردنی تیرۆرناوی لێکراوە لە دەشتەکانی رۆژهەڵاتی دەیرئەزۆربەردەوامە. پێشڕەویی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لەهەرێمەکە بەردەوامە.

بە پێی هەوالی ئاژانسی هەواڵنێری هاوار،چەتەکانی داعش ئەم ئێوارەیە بەچەکی قوورس هێرشیان کردە سەربنکەکانی شەڕڤانانی قەسەدە لەنزیک شارۆچکەی ئەبوحەسەن وگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دەیرئەزۆر.

ڕاگەیەنراکە شەڕڤانان وەڵامی هێرشی چەتەکانی داعشیان داوەتەوە ولەئەنجامدا بەلانی کەم ٢٠ چەتەی داعش کوژراون.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دوای تێکشکاندنی هێرشی چەتەکان دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی ناوچەکە .

ک-ش