قەسەدە هێرشێکى چەتەکانى تێکشکاند و دەستى بەسەر ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراودا گرت

شەڕڤانانى قەسەدە هێرشێکى چەتەکانى داعش-یان لە دێرەزۆر تێکشکاند و دەستیشیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى چەتەکاندا.

سەرچاوەکانى قەسەدە بڵاویانکردەوە، سەر لەبەیانیى ئەمڕۆ چەتەکانى داعش هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو هێرش بکەنە سەر سەنگەری شەڕڤانانى قەسەدە لە شارۆچکەى سوس.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕڤانانی قەسەدە هێرشی چەتەکانیان تێکشکاندووە و چەتە هێرشبەرەکەش کوژراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، شەڕڤانان هاوکات لەگەڵ تێکشکاندنی ئەو هێرشەى چەتەکانى داعشدا، دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەدا گرتووە، کە لەلایەن چەتە کوژراوەکەوە بۆ هێرشەکە بەکار دەهێنرا.

تێکشکاندنى ئەو هێرشەى شەڕڤانانى قەسەدە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ شەڕڤانان چوونە ناو شارۆچکەى سوس و لە شەڕێکى قورسدان لە دژی چەتەکان و بە چڕی لە سەنگەر و پێگەکانى چەتەکانى داعش دەدەن.

 

ر.م