قەسەدە: هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی داگیرکەران بەردەوامن

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئامارێکی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر کۆی ناوچەکە بڵاوکردەوەو رایەگەیاند لە ماوە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی داگیرکەران بێوەستان بەردەوامن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە بارەی هێرشی داگیرکەرانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

راگەیێنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بۆ سەر کۆی ناوچەکە بەردەوامن.

زرگان (ئەبو راسان)

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک هەوڵێکی زۆری دا لە گوندەکانی باب ئەلخێر و عبدولحەی هێرشی خەڵکی مەدەنی بکات و داگیرکەرییەکانی بەرفراوان بکات.

تل تەمر

گروپە چەتەکان بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەر، هەوڵیدا هێرشی ناوچەکانی رحانییەو قاسمییەو عەربەعین و ئامرییەو فەیسەلییەو منەهیرو مەحمودییە بکات و سەرتاسەری ئەم هێلەی بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان بۆدومان کرد و بە چەکی قوڕسیش ناوچەکەی تۆپباران کرد.

عین عیسا

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەران لە گوندەکانی مەسعودییەو گەنتەرییەو هۆشا بە هەمان شێوە بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و چەکی قوڕس، هێرشی ناوچە مەدەنییەکانیان کرد و هەوڵیان دا ناوچەکە داگیر بکەن.

لە ئەنجامی کۆی هێرشەکان، ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون و ٧ هەڤاڵی تریشمان بریندار بوون."

ز.ش