قەسەدە: هێزەکانمان بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلبدا نەکردووە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەو هەواڵانەی کە باسی بەشداریکردنی هێزەکانیان دەکات لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلبدا، ڕەتکردەوە.

کینۆ گابریەل وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باس لە بەشداریکردنی هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلبدا دەکەن.

بە پێی قسەکانی گابریەل کە لە ماڵپەری فەرمی قەسەدەدا بلاوکراوەتەوە، هەندێک میدیا ڕایانگەیاندووە کە گوایە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلبدا کردووە و وتی، "قەسەدە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیدلبدا نەکردووە و ئەو هەواڵانەی کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستیەوە."

ف.ق