قەسەدە: هێزەکانی داگیرکەران هێرشی خەڵکی مەدەنی دەکەن

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک-قەسەدە لە بارەی ئەنجامی هێرشەکانی هێزە داگیرکەران بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆهەڵاتی سوریا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیانراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی، لە ٦٠مین رۆژی هێرشەکانیاندا، بەردەوامن لە جموجوڵی سەربازی و هێرشە داگیرکەرییەکانیاندا و لە سەرتاسەری ناوچەکە ئامادەکاریی دەکەن بۆ هێرشکردن.

ئەبو راسێن

سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە گوندی ئوم ئەل شەعفا بە چەکی قوڕس هێرشی ناوچە مەدەنییەکانیان کرد و ناوچەکە چەندین کاتژمێر تۆپباران کرا و جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانیش بە بێ وەستان بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوام بوو.

تل تەمر

گروپی چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەران، لە گوندی ئوم ئەلکێف بە مەبەستی بەرفراوانکردنی سنووری داگیرکەرییەکانییان هەوڵیاندا هێرش بەرنە ناوچە مەدەنییەکان.

لە دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا ٤ کەسی مەدەنی شەهید بوون

شانە نووستووەکانی داعش کە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکوری سوریایان وەکو دەرفەت بینی، لە ناوچەی دێرزۆر جموجۆڵ و هێرشەکانیان زیادی کردووە. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی چەتەکاندا، لە ناوچەکە ٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهدید بوون."

ز.ش