قەسەدە: هەموو ناوچەکانى دێرەزۆر و سنوورى نێوان سوریا و عێراق کۆنترۆڵکران - نوێکرایەوە

شەڕڤانانى قەسەدە هەموو ناوچەکانى دێرەزۆریان بە تەواوی لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد. هەروەها هەموو ناوچە سنووریەکانى نێوان عێراق و سوریا یانکۆنترۆڵکرد و ئارامی و ئاسایشى ئەو ناوچەیەشیان دەستەبەرکرد.

قۆناغی دووەمی هەڵمەتى گەردەلولی جزیر کە لەگەڵ پێشڕەویى شەڕڤانان بەردەوامیى هەبوو. لە ئەنجامدا قەسەدە هەموو ناوچەکانى دێرەزۆری لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

شەڕڤانانى قەدەسە لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیردا، کە لە ٣ قۆڵەوە لە دژى چەتەکانى داعش شەڕیان دەکرد، ئەمڕۆ بە تەواوی هەموو ناوچەکانى دێرەزۆریان رزگارکرد. هەروەها ئارامی و ئاسایشی سنوورى نێوان سوریا و عێراقیش بە تەواوى دەستەبەرکرا، چونکە هەموو ئەو سنوورە لە لایەن شەڕڤانانەوە لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرا.

قۆناغی دووەمی گەردەلوی جزیر لە ١ى ئایاری ٢٠١٨ / ١١ى جۆزەردان بە پێشەنگایەتیى قەسەدە بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى دەورووبەرى شارى دێرەزۆر و باشووری حەسەکە دەستیپێکردبوو.

لەو چوارچێوەیەدا باکۆز حەسەکە فەرماندەى قەسەدە رایگەیاند، شەڕڤانان هەنگاو بە هەنگاو شارۆچکەى دشیشا و هەموو سنوورەکانى نێوان سوریا و عێراق رزگارکرد. ئێستاش شارۆچکەى باغوز لە دێرەزۆر بە تەواوی لە دەست چەتەکانى داش رزگارکرا.

باکۆز راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا سەدان چەتەى داعش کوژران و دەست بەسەر هەموو عەمباری چەکەکانیاندا گیراوە.

باکۆز وتیشی، شەڕڤانان بەو سەرکەوتنانە زۆر دڵخۆشن و لەو پەڕی ورە بەرزیدان و لە هەر شوێنێک پێویست بێت شەڕی دژ بە تیرۆریزم ئەنجام دەدەن. شەڕڤانانى قەسەدە لە ٣ قۆڵەوە هەڵمەتى گەردەلولی جزیریان دەستیپێکردبوو و ١٢٠ کیلۆمەتر دووجایان لە ناوچەکانى دێرەزۆر رزگاۆکردووە.

دواى ئەوەى دێرەزۆر لەلایەن شەڕڤانانى قەسەدەوە رزگارکرا دەیان بنەماڵە لە شارۆچکەى سوس، هجین و شەعفا رزگارکران و لەلایەن شەڕڤانانەوە هاوکاریى مرۆیى وەک ئاو و نان و خواردنیان بۆ دابینکرا.

ر.م