قەسەدە و یەپەگە گورزێکی سەختیان لە شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعش دا

قەسەدە ویەپەگە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لەهەرێمی فورات لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا گورزێکی سەختیان لە شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعش دا. ئەوچەتانەی کە گیراون دانیان بە پلانەکانی تورکیا وداعش بۆسەرهەرێمەکە دانا.

دەوڵەتی تورکیا ئەو پیلانانەی کە لەڕێگەی چەتەکانی وەک بەرەی نووسرە وداعشەوە نەیتوانیەوە لەدژی گەلانی باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا بیکات، ئیستاکە لەڕێگەی شانە نەهێنییەکانی خۆیەوە بەنیازە ئاڵۆزی لەنێو گەلانی هەرێمەکەدا دروست بکات و گەلان ڕووبەرەووی یەکتری بکاتەوە.

هێزەکانی یەپەگە وقەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەهەرێمی فورات ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعشیان دەستگیرکرد.

بەدەیان ئەندامی چەتەکان کە بە فەرمانی دەزگەی هەواڵگری تورک و داعش لە ڕەقا، تەبقا و منبج هێرش گەلێک وەک تەقینەوە، ڕفاندان، فەدیە و ئاژاوەنانەوە لەنێو گەلانی هەرێمەکەیان ئەنجام دەدا وئامادەکارییان بۆدەکرد ، دەستگیرکران.

ئەوە کەسانەی کە دەستگیرکراون دانیان بە هێرشەکانی سەرمنبج، ڕەقا و تەبقادا داناوە. هێزەکانی یەپەگە و قەسەدە لەسەردانپێدانانی چەتەکاندا توانیان گەلێک تێکەلی و پێوەندی سیخوڕی بدۆزنەوە وهەروەها دەستیان گرت بەسەربڕێکی زۆرچەک و تەقەمەنیدا.

لە ناوئەو چەتانەی کە گیراون، فایلی هێرشی مانگی پێشووی لەسەرهێرش بۆسەر ئەمریکییەکان لەمنبج، هێرش بۆسەربینای دادگە، هیرشێک کە بووە هۆی کوژرانی ٥سەرباز، هەروەها فایلی هێرشی ڕەقا و کوژرانی ئەبوو ڕەعد بە ناو و دەنگەوە کەوتووەتە دەستی هێزەکانی یەپەگە و قەسەدە.

یەکێک لە گیراوەکان کە ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیایە دانی بەوەداناوە کە لە ڕەقا بەجلی قەسەدەوە خەڵکی ڕفاندووە و هەوڵی ئەوەیان داوە کە ژەهر بکەنە ناو خواردانی شەڕڤانانی قەسەدە لەکاتی پەروەردەدا.

شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعش لە لێپرسینەوەکاندا وتیان، بۆ هێرشەکان تەقەمەنی و چەکی پێویستیان لە جرابلۆس و عەزاز دەستخستووە.

هەندێکی تر لە چەتەکانی باس لەوە دەکەن کە برێک لە هێرشەکان بەپارە ئەنجام دەدرێت، بەشێکی تر وتیان کە بنەماڵەکانیان لە جرابلۆس، باب، عەزازن و دەزگەی هەواڵگری تورک هەڕەشەی لێیان کردووە کە بنەماڵەکانیان بکوژن و بۆیە هێرش دەکەین.

چەند ئەندامێکی شانە نەهێنییەکانی تورکیا وداعش لە سەرهێرش بۆسەر ڕەقا، تەبقا و منبج وباکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆئاژانسی هەواڵی فورات دوان.

لەو چەتانەی کە گیراون ئەحمەد جومعە ئەلمەحەد، عەمات محەمد ئەلهادی، بەشار عەبدولڕەزاق محەمەد، موساساڵح ئەلحەمەد، عەبدولاسەید و عیسا عەبدوڵ فەتاح دانیان بە کردەوەکانی خۆیاندا دانا. بەپێی ئەو دانپێدانانەدا ئێمە ڕێبازی نوێ و پلانە گەمارەکانی دەوڵەتی تورک و داعش بۆسەر باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا یەک بەیەک ئاشکرا دەکەین.

لەلایەکی ترەوە لەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی یەپەگە و قەسەدە شانە نەهێنییەکانی داعش و تورکیا گورزی سەختیان بەرکەوتووە،  دوینێ ڕاگەیەنرا پاشماوەی چەتەکانی بەهاوکاری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی هەرێمەکە ڕێکخستنێکی بە ناوی " ئەحرا ئەلشەعب" دامەزراندووە.

ک-ش