هه‌واڵی به‌په‌له‌: پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر

قەسەدە وڵامی هێرشەکانی دایەوە: ٦١ چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن. بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لەلایەن شەڕڤانەکانیانەوە، لانی کەم ٦١ چەتە کوژراون.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لەبارەی ئەنجامەکانی هێرشی داگیرکەریی و شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەم شێوەیەیە:

تەل ته‌مر

"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، بە چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر چەتە هێرشیان کردە سەر گوندی مەحمودیە، هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕی سەخت ڕوویدا. هەروەها لە گوندەکانی کەنهەر، ئەلحەجاج، دەربۆ و ئەلسیباتییەن هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕی قورس ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا ٥٧ چەتە کوژران و ٢٢ چەتەش بریندار بوون، ٤ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران، ٣ زرێپۆش و ماتۆڕێک تێکشکێندران. سوپای داگیرکەر بەهۆێ شکستی چەتەکان، بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان و تۆپ ناوچەکەی بۆردومان کرد.

ئه‌بوراسێن( زرگان)

سوپای داگیرکەر بە هێزێکی مەزن ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندی خەدر ئاڤی، تەل هرمل و ناوچەکانی خربەت جمۆ و نقەل ئەلهەوان بەو ئامانجەی کاروانێکی گەورەی ڕەوانەی ئەو شوێنانە کرد. هێزەکانمان یەکسەر وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و کاروان چەتەکاننان پەرشوبڵاو کرد، چەتەکان ناچار بوون ئۆتۆمبیلەکانیان بەجێ بێڵن و هەڵبێن.

عه‌ین عیسا

سوپای داگیرکەر بە سێ تانک گوندی ئوم ئەلبەرامیل-ی تۆپباران کرد. هێزەکانمان وەکو بەرپەرچدانەوە لە شێرگراد و ماروودا لەبەرانبەر کۆمەڵێک چەتە چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و لە ئەنجامدا ٤ چەتە کوژران، ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا. سوپای داگیرکەر بەهۆی کوژراوەکانییەوە ناوچەکەیان تۆپباران کرد.

لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانماندا بەگشتی ٦١ چەتە کوژران، ٢٢ چەتە بریندار بوون، ٤ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران، ٣ زرێپۆش و ماتۆڕێک تێکشکێندران.

لەو بەرخۆدانەدا بە گشتی ٨ هەڤاڵمان شەهید بوون و ١١ هەڤاڵیشمان بریندار بوون".

ک-ش