قەسەدە:٦ چەتەی داعش دەستگیرکران

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتی کۆتایی گردەلوولی جەزیرە کە به‌شێكه‌ له‌ «شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆر" ، لە دەورووبەری دەیرئەزۆر ٦چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە.

ناووەندی راگەیاندنی قەسەدە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ٦چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە و خەڵکی داغستانی ڕووسیایە.

ناوی ئەو چەتانەی کە گیراون ئاوەهایە:

محەمەد حسێنتانی بەناوی ئەبوئەمینە داغسیتانی دەناسرێت، مەنینە ئەمیرخان نادر، حسێب شەبان بەناوی ئەبوعەلا ئەزهەر دەناسرێت، ئیسماعیل ڕەشید ڕەفیق بەناوی زەکریا زەری دەناسرێت، سەیف ئەحمەدتەلیلە بەناوی ئەبوبەکر جەزایەری دەناسرێت، موستەفا عەبد هادی موسا بەناوی ئبو عەبدولای ئەنساری دەناسرێت."

ک-ش