كه‌جه‌كه پیرۆزبایی له گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار ده‌كات
كه‌جه‌كه پیرۆزبایی هه‌نگاوی نوێی تاكتیكی گه‌ریلای له گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) كرد.
كه‌جه‌كه پیرۆزبایی هه‌نگاوی نوێی تاكتیكی گه‌ریلای له گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) كرد.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌و گه‌ریلایانه كرد كه له دژی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكییان كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له زۆر شوێن به ئامێری ئاسمانی له دژی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا ده‌یان سه‌رباز كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون. له دژی هێرشه‌كانی قڕكردن كه ده‌وڵه‌تی تورك به هه‌موو دهرفهتهكانییهوه ده‌یكات، وه‌ڵامێكی به‌هێز دراوه‌ته‌وه. به‌بۆنه‌ی ئه‌م وه‌ڵامه به‌هێزه پیرۆزبایی له فه‌رمانده و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار ده‌كه‌ین.»
«ده‌یانه‌وێت به درۆ ڕاستییه‌كان بشارنه‌وه»
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: «ده‌وڵه‌تی تورك زیاتر له ٣ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌مان زه‌خت و هێرش دژی گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كات. به شه‌ڕی ده‌روونی ده‌یه‌وێت كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بكات و به‌ربه‌ست بۆ ئیراده‌ی گه‌ل دروست بكات. گرینگ‌ترین لایه‌نی شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی سه‌رباز و پۆلیسه‌كان كه له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا ده‌كوژرێن، ده‌شارێته‌وه. زیانه‌كانی گه‌ریلاش گه‌وره ده‌كات و به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت وره‌ی گه‌ل بشكێنێت. بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی خۆی، هه‌موو ڕۆژنامه، ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكانی خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه، ته‌نیا ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له لایه‌ن دائیره‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ئاماده‌كراون. به فه‌رمانه‌كانی ناوه‌ندی شه‌ڕی تایبه‌ت كه گلادیۆی كۆشكیشی تێدایه، بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كۆمه‌ڵگه زۆر به‌رنامه دروست ده‌كه‌ن. له ڕێی ئه‌و هه‌واڵ و پڕوپاگه‌ندانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه وه‌های پیشان بده‌ن تێكۆشانی گه‌ریلا له ته‌نگانه دایه و ده‌وڵه‌تی تورك به‌هێزه.»
«ده‌وڵه‌تی تورك له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی ده‌روونیدا، نكۆڵی له چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار ده‌كات و ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ده‌شارێته‌وه. ئه‌م چالاكییه كه به ئامێره ئاسمانییه‌كان له ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان درا، به واتای هه‌نگاوێكی نوێی تاكتیكی دێت. ئه‌و چالاكییه‌ی به ئامێره ئاسمانییه‌كان له دژی سه‌ربازی بێسۆسن-ی شه‌مزینان كرا، وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌كی خرابوو پیشان درا. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌م چالاكییه به ئامێری نوێی تاكتیكی له لایه‌ن گه‌ریلاوه كراوه و به‌م شێوه‌یه هه‌نگاوی نوێی شه‌ڕی گه‌ریلای به ڕای گشتی ڕاگه‌یاند. به‌م شێوه‌یه جارێكی دیكه بینرا كه ده‌وڵه‌تی تورك به شه‌ڕی ده‌روونی ڕاستییه‌كان ده‌شارێته‌وه.»
«گه‌ریلاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك هێرشه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: «ڕاستییه‌كی مێژوویی هه‌یه كه گه‌ریلا هه‌میشه له دژی تاكتیك و ته‌كنیكی دوژمن، تاكتیك و ته‌كنیكی خۆی ئافراندووه. هه‌په‌گه كه گه‌ریلایه‌تیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی ئافراندووه، هێرشی هێزه سه‌رده‌سته‌كان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و وه‌ك هه‌ر جار سه‌رده‌كه‌وێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه پیرۆزبایی ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی تاكتیكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن بۆ تێكۆشانی ئێستا و داهاتوویان ده‌خوازین.»
s.m