فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئێواره‌ی ١٣ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٢ی سه‌رماوه‌ز بۆردومانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی-یان كرد له قه‌زای مه‌خموور. به‌هۆی هێرشه‌كه ئاسیا عه‌لی محه‌مه‌د (٧٣ ساڵان) و كچه‌كه‌ی نارنج فه‌رحان قاسم (٢٦ ساڵان) و نه‌وه ١٤ ساڵانه‌كه‌ی ئه‌ڤین كاوه مه‌حموود له‌گه‌ڵ ئه‌یله‌م محه‌مه‌د عومه‌ر (٢٣ ساڵان) شه‌هید بوون.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) نامه‌یه‌كی بۆ خانه‌واده‌ی دایكه ئاسیا نارد و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی مه‌خموور كرد. كه‌ژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشه‌كانی ڕژێمی ئه‌ردۆغان كه به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه له باكوور، ڕۆژاڤا و باشووری كوردستان به ڕێبازی جیاواز به‌رده‌وامن.
كه‌ژه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت و سته‌می ده‌وڵه‌تی تورك، گه‌لی مه‌خموور سه‌ری دانه‌نه‌واندووه و ڕێی نامووس و سه‌ربه‌رزی هه‌ڵبژاردووه و به‌هاكانی خۆی پاراستووه. له نامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گه‌لی مه‌خموور وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به جه‌سته‌ی ئه‌ردۆغان و ڕژێمه‌كه‌یدا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه مه‌خموور بووه‌ته یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك. كه‌ژه‌كه ده‌رباره‌ی گه‌لی مه‌خموور باسی له‌وه كردووه، هه‌میشه له‌نێو تێكۆشانی ئازادی‌دا له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بوون و له هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ك شه‌هیدێك و له هه‌ندێكیشیان چه‌ندین شه‌هید هه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه: «یه‌كێك له‌و بنه‌ماڵانه له دوایین هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا شه‌هیدی بههاداریان دا. ئێمه سه‌ره‌تا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان [كه‌ژه‌كه] سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و گه‌له‌كه‌مان له مه‌خموور ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خوێنی ئه‌وان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات؛ ئێشی ئه‌وان ئێشی ئێمه‌یه. ئێمه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه وه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌رز ده‌ناسین كه به هه‌ڵوێستی وهڵاتپارێزییان له تێكۆشانی ئازادی‌دا خاوه‌ن جێیه‌كی تایبه‌تن.»
كه‌ژه‌كه سڵاو و پیرۆزبایی له هه‌ڵوێستی گه‌لی مه‌خموور له دژی هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك كرد و ڕایگه‌یاند: «ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه هه‌ر وه‌ك چۆن له ٢٥ ساڵی ڕابردوودا خۆیان ڕاده‌ستی فاشیزم نه‌كردووه، سه‌ریان شۆڕ نه‌كردووه و هیواكانی فاشیزمیان تێكشكاندووه، به‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه ئه‌مڕۆش پیشانیان دا په‌یامێكی به‌هێزیان داوه‌ته سه‌رچه‌ته ئه‌ردۆغان. هه‌موو پیلانه‌كانی ئه‌ردۆغانیان تێك‌شكاند و پیشانیان دا كه هه‌رگیز دژمن ناتوانێت دووریان بخاته‌وه له دۆز و به‌هاكانیان. ئێمه جارێكی دیكه به ناوی كه‌ژه‌كه ده‌ڵێین، تۆڵه‌ی شه‌هیدانیان لێ ده‌كه‌ینه‌وه. ساڵی ٤١هه‌مینی په‌كه‌كه ده‌بێته ساڵی تێكشكاندنی فاشیزم و ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ.»
s.m