كۆنفرانسی ڕزگاركردنی عەفرین بەڕێوەچوو

کۆنفرانسی ڕزگارکردنی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا بەڕێوە چوو. بەمەستی زگارکردنی عەفرین بانگەوازی بەشداربوونی گشتی کرا.

ڕێکخراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیی-ی کانتۆنی عەفرین بە بەشداری ٢٥٠ ئەندامی دام ودەزگەکانی کانتۆنی عەفرین و لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکان و نوینەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕێکەوتی ١٨ بۆ ٢١ی  حوزەیران/٢٨ بۆ ٣١ی جۆزەردان-ی ٢٠١٨ بە شیکردنەوەی دۆخی سیاسی، ڕێکخستنی، بەرخۆدان و پاراستنی ڕەوا لە کانتۆنی شەهبا کۆنفرانسی ڕزگار کردنی  عەفرینیان بەڕێوە برد.

شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دروشمی ئازادی و دیموکراسی  دەستی پێکرد. بە خێرایی لە دروشمەکانی خۆی دوورکەوتەوە و وەلاتی بەرەو پارچەکردن برد.لە ناو پێکهاتەکانی سووریادا لە سەر ئەساسی دین و مەزهەب و حەشیرەگەری دوژمنایەتییان دروست کرد. هەر بۆیە کێشەکان قوولتر بونەوە و ژمارێکی زۆر هێزو و وەڵاتی دەرەکی دەستێوەردانیان کرد و دەرێکی نەرێنییان گێڕا. ئەو لایەنانە بە مەبەستی بەرفراوانکردنی شەڕ و درێژکردنی تەمەنی خۆیان کاریان دەکرد.

سەرەتای كۆنفرانسەكە بە خولەكێك ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێكرد، دواتر وتەی دەستپێكردن لەلایەن ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤدەم پێشكەشكرا، ئاڵدار خەلیل وتی: پاراستنی ڕەوا مافی گەلی عەفرینە و بەرخۆدان بەرامبەر داگیركاریی ئەركی ئێمەیە، بەرخۆدان هەتا ئێستاش بەردەوامە تا سەركەوتن.

وتیشی: ئێمە بەرخۆدانی سەردەم دەكەینە بنگەی چارەسەریی ئاڵۆزییەكانی سوریا، لەسەر ئەو بنەمایە ئەو بڕیارانەی لەم كۆنفراسەوە دەردەچن، بنگەی ڕزگاركردنی عەفرین دروست دەكات.

لە كۆنفرانسەكەدا پێنج كەس وەك ئەندامانی دیوان دەستنیشان كران، هەروەها بۆچوون و پێشنیاری بەشدارابوون دەربارەی چۆنێتی ڕزگاركردنی عەفرین خرانەڕوو.

هەروەها بەشداربووانی كۆنفرانسەكە دروشمی "بە ڕوحی بەرخۆدانی سەردەم ئێمە ئاستی تۆڵەكردنەوە مەزن بكەین و عەفرین ڕزگار بكەین" وەك دروشمی سەرەكی كۆنفرانسەكەیان دەستنیشان كرد.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارەكانی كۆنفرانسەكە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكرێتەوە.