كۆنفڕانسی خوێندنی باڵای زانكۆ و ئه‌كادێمیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان\باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندنی باڵا، به‌رنامه‌ی خوێندنی هاوبه‌ش و دانانی سیسته‌مێكی هاوبه‌شی ئه‌زموونه‌كان، ئه‌مڕۆ له شاری قامیشلۆ ده‌ستی پێكرد. كۆنفڕانسه‌كه له لایه‌ن زانكۆی ڕۆژاڤا، زانكۆی كۆبانێ، زانكۆی عه‌فرین و ئه‌كادێمیای میزۆپۆتامیا ساز كراوه.
له ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنفڕانسه‌كه، به‌رپرسانی بواری فێركاریی زانكۆ و ئه‌كادێمیاكان، ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی كانتۆنه‌كان، فێركار و فێرخوازان ئاماده بوون. هه‌روه‌ها ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی كاروباری دیپلۆماتیی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) و عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قانووندانانی كانتۆنی جزیر ئاماده بوون.
ئاڵدار خه‌لیل له میانه‌ی وته‌یه‌كدا له كۆنفڕانسه‌كه‌دا گوتی، له پڕۆسه‌ی شۆڕشدا هه‌م له دژی داگیركاری به‌رخۆدانیان كردووه، هه‌م سیسته‌مێكی نوێیان بونیاد ناوه. گوتیشی: «ئه‌مانه هێشتا هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی شۆڕشن. گه‌له‌كه‌مان قوربانیی زۆریان دا. كورد، عه‌ره‌ب، سریانی ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه سیسته‌می نوێ بونیاد بنێن. زۆر هێز هه‌وڵیان دا ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاربێنن، هێشتاش ئه‌مه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن.»
«ئێمه هێشتاش له دژی ئه‌م ڕووخانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سیسته‌می خۆمان بونیاد بنێین. له لایه‌كه‌وه له دژی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش و پاشماوه‌كانیان له لایه‌كیشه‌وه له دژی ئامانجه‌كانی داگیركاریی سه‌ر هه‌رێمه‌كه به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش عه‌فرینه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دژی ئه‌و زیهنیه‌ته‌ی كه له ساڵانی ١٩٧٠ به‌دواوه ده‌سه‌ڵاتداره تێكۆشان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له دژی چه‌ند زیهنیه‌تێكی هه‌ڵه‌ی نێو ئێمه‌ش به‌رخۆدان به‌رده‌وامه.»
ئاڵدار خه‌لیل ڕایگه‌یاند، له بواره‌كانی فێركاریدا به‌رده‌وامن له خه‌باته سه‌ره‌تاییه‌كانیان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌م دواییه‌دا ده‌ركه‌وتوون هیوابه‌خشن. گوتیشی: «سیسته‌می نوێی ئێمه له دژی هه‌موو زیهنیه‌ته هه‌ڵه‌كان داده‌مه‌زرێت. به‌ڵام ئێمه هێشتاش تێكۆشانی مان و نه‌مان ده‌كه‌ین. له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ زانكۆكانی ئێمه له ئاستی زانكۆكانی جیهاندا نه‌بن، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕدا سیسته‌مێكی وه‌های فێركاریمان دانا. به زمانی دایك ده‌ستمان به فێركاری كرد و ئێستا زانكۆكانمان به هه‌زاران فێرخوازیان هه‌ن.»
«ئه‌وانه‌ی دوێنێ له كۆڵانه‌كان ده‌یانگوت با ڕژێم بڕووخێت، ئه‌مڕۆ به بیانووی ئه‌وه‌ی [با داهاتووی منداڵه‌كانمان له‌ده‌ست نه‌چێت]، منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه فێرگه‌كانی ڕژێم. له‌پێناو ئه‌م شۆڕشه‌دا ٥ هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون، داموده‌زگه‌كان دامه‌زرێنران، فێرگه‌كان كرانه‌وه، به‌ڵام منداڵه‌كانی خۆیان ده‌نێرنه فێرگه‌كانی ڕژێم. ئێستا ده‌چنه ئه‌و فێرگانه‌ی كه دوێنێ پێیان ده‌گوتن شۆڤێنی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك له‌نێو هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ و وێرانكاریدا به‌رخۆدانی ئێمه به‌رده‌وامه. هیوادارم ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆنفڕانسه بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌خێر بن.»
گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ زانكۆ دیموكراتییه‌كان ده‌كرێت
له كۆنفڕانسی خوێندنی باڵادا كه ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، گفتوگۆ ده‌كرێت ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه بۆ خوێندنی باڵا ئاماده كراوه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌كانی خوێندنی باڵا، سیسته‌می ئه‌كادێمیا، خۆسه‌ری زانكۆكان...هتد گفتوگۆ ده‌كرێت.
له پڕۆژه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆ و ئه‌كادێمیاكاندا پێویسته سیسته‌می هه‌ڵبژاردن به‌بنه‌ما بگیرێت، هاریكاریی فێرخوازان و فێركاران به‌هێز بكرێت و پشت به په‌روه‌رده‌ی زانستیانه ببه‌سترێت.
هه‌روه‌ها پێشنیاز كراوه كه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی زانستی و دیموكراتیك‌دا، ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و ئه‌نجومه‌نی فێرخوازانی زانكۆكان دابمه‌زرێن و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كانی فێرخوازان له لیژنه‌ی خوێندنی باڵادا هه‌بێت.
s.m