لافاو لە هەرێمى جزیری رۆژئاواى کوردستان

لە هەرێمى جزیر لە فیدراسیۆنى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بەهۆی بارانى بارینى زۆرەوە لە زۆر شوێن لافاو روویدا.

لە رۆژی هەینى تاوەکو شەممە بارانێکى زۆر بە بێ راوەستان سنووری هەرێمى جزیرى گرتووەتەوە. بەهۆی باران بارینى زۆرەوە لە ناوچەکانى چلئاغا، تەل حەمیس و تربەسپی لافاو روویدا.

 

بەهۆی ئەو لافاوەوە ئاو چووەتە ناو ژمارەیەکى زۆر ماڵ و دوکان و بازاڕەکانەوە و رێگاى چەندین گوندیش داخراوە.

شارەوانییەکانى گەل رایانگەیاندووە، بۆ ئەوەى زیان بە گەل نەگات بە شەو و رۆژ بەردەوام دەبن لەهاوکاریکردنى هاووڵاتییان و بەهاناوەچوونیان.

ر.م