له‌ جندرێس و ڕاجۆ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌

له‌ ناوچه‌كانی جندرێس و ڕاجۆی هه‌رێمی عه‌فرین له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌. سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی شه‌را، هه‌روها تۆپبارانی گوندی ماباتاش ده‌كرێت.

له‌ گوندی بافلۆر-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی جندرێس و له‌ گوندی مووسكا-ی سه‌ر به‌ ڕاجۆ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده‌ و سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ گونده‌كانی بافلۆن، چه‌می ئۆمه‌را-یان به‌ فڕۆكه‌ و چه‌كی قورس بۆمباران كرد.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی داگیركه‌ر گونده‌كانی دمیلیا، به‌هدینا، كۆپێ و به‌ربه‌نێ-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ماباتا تۆپباران ده‌كه‌ن.

 

S.M