له‌ شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و لایه‌نی كه‌م ٣٠ چه‌ته‌ بریندار بوون

له‌ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له‌ به‌رده‌م فێرگه‌ی فه‌یسه‌ل قه‌دوور له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ڕاگه‌یه‌نرا لایه‌نی كه‌م ٣٠ چه‌ته‌ بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م فێرگه‌ی فه‌یسه‌ل قه‌دوور كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاجۆ له‌ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌. 

ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ لایه‌نی كه‌م ٣٠ چه‌ته‌ بریندار بوون و ده‌رباره‌ی كوژراوه‌كانیش زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه‌. له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ داوای دكتۆر و خوێن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی عه‌زاز كراوه‌.

s.m