له‌ شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

له‌نێو شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خراوه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانها، ئه‌مڕۆ دانی نیوه‌ڕۆ له‌ نزیك هۆڵی ژن له‌ شه‌قامی فل-ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویداوه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ تا ئێستا زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه‌، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نرا باری عه‌فرین نائاساییه‌ و له‌نێو سوپای تورك و چه‌ته‌كانیشدا مه‌ترسی گه‌وره‌ درووست بووه‌.

ماوه‌ی ٢ ڕۆژه‌ له‌ عه‌فرین چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر زیادیان كردووه‌. یه‌په‌گه‌ هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.

s.m