له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی ناوچه‌ی باب ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

له‌ سنووری شاری باب-ی باكووری سووریا له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. 

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)، ئه‌مشه‌و له‌ شارۆچكه‌ی قه‌باسین-ی سه‌ر به‌ شاری باب له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ توركیای داگیركه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ كوژراو و برینداری چه‌ته‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

s.m