به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین ٣ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ كۆڵانی ڕاجۆ-ی عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ٣ هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كۆڵانی ڕاجۆی شاری عه‌فرین بۆمبێك كه‌ له‌ زبڵدانێكدا دانرابوو ته‌قییه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ٣ هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ستدا. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون و به‌ ئامبولانس ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان گه‌مارۆ داوه‌.

s.m